بۆ پەیوەندی 0533340388

لە سێ مانگی دووەمی دووگیانیدا چاوەڕێی چی بکەین؟
2023/04/11 - 01:06 | 368 جار بینراوە

لە سێ مانگی دووەمی دووگیانیدا، لەوانەیە تووشی گۆڕانکاری جەستەیی بیت، لەوانە گەشەکردنی سک و مەمک. لەگەڵ فراوانبوونی منداڵدانت بۆ ئەوەی شوێن بۆ کۆرپەکە بکاتەوە، سکت گەشە دەکات. هەروەها مەمکەکانت وردە وردە بەردەوام دەبن لە زیادبوون لە قەبارەدا هەروەها زیاد بونی کێش و لەهەموی گرنگتر دەستپێکردنی جوڵەی کۆرپەلە، لەم کاتەدا ژنی دووگیان بە گشتی حاڵی باشتر دەبێت و سەرنجی زیاتر لەسەر کۆرپەلە دەبێت.

لە ڕوی هەست و سۆزە وە لە سێ مانگی دووەمدا، لەوانەیە هەست بە ماندوێتی کەمتر بکەیت و زیاتر لە ئاست تەحەدای ئامادەکاری بۆ کۆرپەکەتدایت لەوانەیە نیگەران بیت لە منداڵبوون، بۆ کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێکانت، تا دەتوانیت فێربە.

سەرنج بدە لەسەر هەڵبژاردنی شێوازی ژیانی تەندروست کە باشترین دەستپێکردن بە کۆرپەکەت بدات، دەربارەی شیرپێدان بخوێنەرەوە. ئەگەر دوای لەدایکبوونی منداڵەکە کار دەکەیت، ئاشنابە بە سیاسەتی مۆڵەتی منداڵبوونی خاوەنکارەکەت و لێکۆڵینەوە لە بژاردەکانی چاودێری منداڵ بکە



HaremHospital.com - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 402,217     ژمارەی میوان 195