بۆ پەیوەندی 0533340388

سێ مانگی سەرەتا و گۆڕانکاریەکانی دوو گیانی
2023/04/10 - 04:28 | 597 جار بینراوە

دووگیانی یەکێکە لە ساتە ئەفسوناویەکان لە ژیانی مرۆڤەکاندا، کاتێکی زۆر هەستیارە بە تایبەت لە سێ مانگی یەکەمدا، ئەمەش ماوەی سەرەتایی لە کاتی دووگیانیەوە تا هەفتەی ١٢ دەگرێتەوە کە زۆربەی ئەندامە گرنگەکانی کۆرپەلە دروست دەبن، لەوانە بەشەکانی وەک کۆئەندامی هەرس و بڕبڕەی پشت و کۆئەندامی دەمار.

لەم کاتەدا دایکان هەست بە چەندین کاریگەری لاوەکی دەکەن بەهۆی گۆڕانە فیزیۆلۆژیەکانەوە، کەواتە پێویستە سەرنجیان لەسەر ٣ مانگی یەکەمی چاودێری دووگیانی بێت بۆ ئەوەی ئەم ماوە هەستیارە بە سەلامەتی تێپەڕێنن.

لە هەفتەی یەکەمدا لە دووگیانی خۆی دڵنیانیە و بە دوای نیشانە و گۆڕانکاریەکانی دووگیانیدا دەگەڕێت لەسەر جەستەی، ئەگەری هەیە بۆ هەموو خانمێک بەو جۆرە نەبێت.

بە نزیکەیی زۆربەی ژنان کە لە دووگیانیان دڵنیادەبنەوە توشی دڵتەنگی دەبن، بەهۆکاری ئەوەی هەندێکیان ئامادەییان نیە و نیگەرانی گۆڕانکاریەکانن.

لە سێ مانگی سەرەتادا ژنی دووگیان زیاتر سەرنجی لەسەر خۆیەتی لەگەڵ ئەوەشدا کردارەکانی ژنی دووگیان گۆڕانکاریان بەسەردا دێت، وەک گۆڕانی جەستەیی و هۆڕمۆنەکان ،هەروەها ئەگەری هەیە گۆڕانکاری بەسەر میزاجیدابێت و هەستیاری زیاتر دەبێت بە بارودۆخەکان وەک زوو توڕەبوون خەوی زۆر یاخود هەستکردن بە ماندویەتی زۆر کە سەرچاوەکەی لەو گۆڕانانەوەیە کە بەسەر جەستەیدا دێت.



HaremHospital.com - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 402,165     ژمارەی میوان 146