بۆ پەیوەندی 0533340388

ئەو نەخۆشیانەی لە ڕێگەی سێکسەوە دەگوازرێنەوە
2022/10/17 - 04:30 | 975 جار بینراوە

ئەو نەخۆشیانەی لە ڕێگەی سێکسەوە دەگوازرێنەوە

 

بە پێی زانیارییەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕۆژانە زیاتر لە ملیۆنێک حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشیە گوازراوەکان لە رێگەی سێکسەوە تۆمار دەکرێن

زۆرینەی ئەو نەخۆشیانەی کە سێکس دەیانگوازێتەوە بێ نیشانەن

زیاتر لە 30 جۆری جیاواز لە بەکتریا و ڤایرۆس و میکرۆب هەیە کە لە رێگەی دروستکردنی پەیوەندی سێکسییەوە دەگوازرێتەوە

بالوکەی دامێن، زەهری، سووزەنەک، کلامیدیا، تریکۆمۆنیازیس کە چارەسەریان هەیە

ڤایرۆسی جگەر جۆی بی، ڤایرۆسی تامێسک، ئیدز، HPV چارەسەریان قورسە بەڵام دەکرێت بە چارەسەری پزیشکیی کۆنترۆڵ بکرێت

هەندێک لە نەخۆشییە گوازراوەکان لەڕێگەی سێکسەوە لە دایکەوە دەگوازرێتەوە بۆ کۆرپەلە

خۆپارێزیی:

بوونی هۆشیاری تەندروستی سەبارەت بە نەخۆشیە گوازراوەکان لەڕێگەی سێکسەوە

بەکارهێنانی کۆندۆم باشترین ڕێگەیە بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە نەخۆشیە گوازاوەکان

 

 

 



HaremHospital.com - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 402,207     ژمارەی میوان 187