بۆ پەیوەندی 0533340388

هۆکارەکانی تووشبوون بە نەزۆکی بزانە
2022/10/10 - 05:11 | 999 جار بینراوە

هۆکارەکانی نەزۆکی لە ژنان و پیاواندا.

 

نەزۆکی بریتییە لە نەبوونی منداڵ لەدوای 6 مانگ یان 1 ساڵ لە هەوڵدان بۆ دروستبوونی منداڵ، بەبێ بەکارهێنانی ماددەکانی رێگریکردن لە منداڵبوون.

ئامارەکان پێمان دەلێن نزیکەی لە هەر 8 هاوسەر یەکێکیان نەزۆکە و بەدەست نەبوونی منداڵەوە دەناڵێنن.

نیشانەکانی نەزۆکی لە ژنان و پیاواندا:
 
زۆری و ئازاری سووڕی مانگانە تەنانەت کەمخوێنی لێدەکەوێتەوە، کە هۆکارەکەی بوونی گرێیە لە منداڵداندا و هۆکارە بۆ نەزۆرکی.

لاوازی ئاستی بینین و تێکچوونی سووڕی مانگانە پێکەوە، نیشانەن بۆ گرفتی “prolactinoma”ی یان گرێی ناشێرپەنجەیی لە ژێرمێشکەڕژێن، کە هۆکارن بۆ نەزۆکی.

ناڕێکی یاخود نەبوونی سووڕی مانگانە هۆکارە بۆ نەزۆکی. سووڕی مانگانەی رێک پێویستی بەکاری هاوبەشی ڕژێنە جیاوازەکانەوە هەیە ، هەبوونی گرفت لەم رژێنانەدا ناڕێکی سووڕی مانگانەی لێدەکەوێتەوە. بەوەش لەکاتی پێویستدا هێلکە دەرناچێت و گرفت بۆ دروستبوونی منداڵ دەخاتەوە.

فرەکیسی هێڵکەدان کە تێیدا ئاستی هۆڕمۆنەکان تێکدەچێت و دەبێتەهۆی نەزۆکی و بە بوونی مویەکی زۆر لە روخساردا دەناسرێتەوە.
کەمی ڤیتامین دی لە خانماندا دەریخستووە کە کاریگەری هەیە لەسەر نەزۆکی نەخستنەوەی وەچە.


40%ی ئەوانەی بەدەست نەزۆکییەوە دەناڵێنن، گرفتەکە لە پیاوەکەدایە و نەمان و لاوازبوونی ئارەزووی سێکسی هۆکارە بۆ ئازار و دواکەوتنی گەیشتن بە چێژ و ئۆرگازم.
 

یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی کێشی زیادەی خانمانە کە لە هەندێک حاڵەتدا نەزۆکی لیدەکەوێتەوە.

 



HaremHospital.com - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 402,119     ژمارەی میوان 106