بۆ پەیوەندی 0533340388

بینینی نەخۆش بێبەرامبەرە
2022/10/08 - 03:10 | 614 جار بینراوە

 

ئاهەنگ و چالاكیەكان لە هەرێمی كوردستان بەبۆنەی یادی مەولود بەردەوامە و لەو سۆنگەیەوە نەخۆشخانەی هەرێم لە شاری سلێمانی بڕیاریدا ڕۆژی شەممە بینینی نەخۆش بکاتە بێ بەرامبەر.

د.سەروەر خورشید بەڕێوبەری گشتی نەخۆشخانەی هەرێم لە شاری سلێمانی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ شەممە بە بۆنەی یادی لە دایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام درودی خوای لەسەر بێت بڕیارماندا لەسەرجەم كلینیكەكانمان بینینی نەخۆش بكەین بە بێ بەرامبەرو لە بەشەكانی دەرمانخانە، تاقیگە، سەنتەری تیشك بە ڕێژەی 10% داشكاندنمان ڕاگەیاند.

وتیشی: پێمان خۆشبوو ئەمڕۆ پیرۆزباییەكەمان لەبارەی یادی لە دایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام درودی خوای لەسەر بێت بەم شێوەیە بێت كە بتوانین خزمەتی هەژاران و نەخۆشان لەهەرێمی كوردستان بكەین و هاوڵاتیانیش بە گەرموگوڕییەوە پێشوازییان لێكردووین.

نەخۆشخانەی هەرێم نەخۆشخانەیەکی تایبەتی ئەهلییە و دەکەوێتە شەقامی شەست مەتری شاری سلێمانی، دوای نۆژەنکردنەوە و فراوانکردنی بە شێووازێکی نوێ و بە کوالیتی بەرز و نرخی گونجاوە وە خزمەتی چارەخوازەکانی دەکات.

 

 



HaremHospital.com - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 402,204     ژمارەی میوان 184