بۆ پەیوەندی 0533340388

ئایا ڤایرۆس و بەکتریا دەبیستن و دەبینن؟
2022/10/02 - 04:34 | 749 جار بینراوە

ئایا ڤایرۆس و بەکتریاس دەبیستن و چاودێری دەکەن؟

 

توێژینەوەیەکی نوێی ئەمریکیی گەیشتووە بە ئەوەی ڤایرۆسەکان دەتوانێت هەندێک زانیاری بەکاربهێنێت و دەستنیشانی ئەوە بکات کەی لە زیادکردن بوەستێت و کەی زاوزێ بکات هەروەک ئەوەی بڵێی دەبیستێت و ژینگەی چواردەوری خۆی دەبینێت.

ئەم توێژینەوە هاوکاری زانایان دەکات لەوەی کە ڤایرۆسەکان دەتوانن ژینگەی چواردەوریان چاودێری بکەن و بۆ دروستکردنی ڤاکسینەکن سودی لێ دەبینن.

توێژینەوەکە لە زانکۆی میریلاند ل؛ە ئەمریکا ئەنجامدراوە و دەرکەوتووە کە ڤایرۆسەکان هەندێک زانیاری بەکاردەهێنن بە پشتبەستن بەو ژینگەیەی تێیدان تا بڕیار لەسەر مەترسییەکانی دەروبەریان بدەن و زاوزێ بکەن لەو خانەیەدا یان بە تەنیایی بمێننەوە، چونکە ئەگەر ژینگەکە لەبارنەبێت ئەو خانەیەی کە ڤایرۆسەکەی تێدایە دەتەقێتەوە و لەناودەچێت.

 



HaremHospital.com - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 402,189     ژمارەی میوان 170