بۆ پەیوەندی 0533340388

بۆنی ناخۆشی دەمت هەیە؟
2022/10/01 - 03:30 | 633 جار بینراوە

بۆنی ناخۆشی ناو دەم ئاماژەیە بۆ چ نەخۆشییەک؟

 

بۆنی ناخۆشی نادەم دەبێتە هۆی بێزارکردنی چواردەور و جگە لەوەش رەنگ ەئاماژە بێت بۆ هەندێک نەخۆشی، لەگەڵ وشکبونەوەی بۆنی ناخۆشی ناودەم هەندێک جار خوێنبەربوون دوای شۆردنی ددانەکان دروستدەبێت. لە خوارەوە ئاماژە بە هەندێک لە هۆکارەکانی بۆنی ناخۆشی ناو دەم دەدەین:

 

کەمی پاکراگرتنی دەم و ددان:

باشتروایە ئەو کەسانەی کە تووشی بۆنی ناخۆشی دەم بوون جگەلە فڵچەی ددان بەکرەی ددانیش بۆ پاکردنەوەی نیوانی ددانەکان بەکاربهێنن، هەروەها پاککردنەوەی زمان بە ئامێری تایبەت بە خۆی.

وشکبونەوەی دەم:

زۆرینەی ئەوانەی تووشی وشکبونەوەی دەم دەبن بەهۆی کەم خواردنەوەی ئاو و شلەمەنییەکانە، هەروەها بەکارهێنانی هەندێک دەرمان هۆکارە بۆ وشکبونەوەی دەم و کەمبونەوەی لیک لە دەمدا.

ئافرەتان لەکاتی پچڕان و نەمانی سوڕی مانگانەدا بەهۆی گۆڕانکاری هەندێک هۆرمۆنەوە تووشی وشکبەنوەی دەم دەبن و کە ئەوەش ژینگەیەکی باشە بۆ گەشەی بەکتریا و دروستبوونی بۆنی ناخۆشی دەم.

هەوکردنی پوک:

هەوکردنی پوک هۆکارێکی دیکەی سەرەکییە بۆ بۆنی ناخۆشی ناودەم، کە دەبێت پزیشکی پسپۆر چارسەری بکات و بەردەوام ددان و پوک پاک ڕآبگیرێت.

 

نەخۆشییەکانی جگەر و گەدە:

بەشێک لە هۆکاری بۆنی ناخۆشی دەم بەهۆی تووشبوونە بە نەخۆشییەکانی هەرس و جگەر یان شەکرە و نەخۆشییەکانی گورچیلە.

هەربۆیە لەکاتی بۆنی ناخۆشی ناودەم باشتروایە سەردانی پزیشکی ددان بکەیت، ئەگەر هۆکارەکەی پەیوەندی بە نەخۆشییەکانی ناو دەمەوە نەبوو سەردانی پزیشکی هەناوی یان قورگ و لوت و گوێ بکە.

 

 

 

 



HaremHospital.com - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 402,166     ژمارەی میوان 147