بۆ پەیوەندی 0533340388

لەکاتی گەشکەدا چی لە منداڵەکەم بکەم؟
2022/09/26 - 02:43 | 613 جار بینراوە

لەکاتی رودانی گەشکەی منداڵەکەت چی دەکەیت؟

ئەگەر منداڵەکە بە وەستانەوە بوو یان لە شوێنێكی بەرز بوو، پێویستە بە هێواشی و وریاییەوە بخرێتە سەر ئەرزێکی تەخت و پارچەیەک پەرۆی نەرم و تەخت بخەینە ژێر سەری.

لابردنی هەموو ئەو شتانەی لە دەوروبەریەتی تا زیان بە منداڵەکە نەگەیەنێت.

منداڵەکە بخەرە سەر لا تا ئەو لیک و دەردراوانەی لە دەمی دێتە درەوە نەچێتەوە قورگی.

هیچ فشارێکی توند لەسەر جەستەی مندالەکە بەکارنەهێنیت، تا زیان بە دان و ئێسکی نەگەیەنیت.

لەکاتی گەشکەدا نابێت منداڵەکە سەرەوخوار یان زۆر بجوڵێنرێت.

بە وردی سەیری ڕوداوەکان بکە تا دواتر بە وردی بۆ پزیشکەکەی باس بکەیت، وەک کات و مانەوەی گەشکە و شێوازەکەی.

 

ئەم زانیاریانە بۆ پزیشکەکەت گرنگە:

چۆنیەتی جوڵەی.

بەر لە ڕودانی گەشکەکە جوڵەی منداڵەکە چۆن بوو.

دوای گەشکەکە منداڵەکە چی کردووە؟ نوستووە یان پیسایی کردووە بە خۆیدا.

 

 



HaremHospital.com - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 402,211     ژمارەی میوان 190