بۆ پەیوەندی 0533340388

کەی پشکنینی دێکساسکان بکەم؟
2022/09/13 - 05:55 | 439 جار بینراوە

کەی پێویست دەکات پشکنینی دێکساسکان بکەم؟

 

دێکسا سکان بۆ پێوانەی چڕی ئێسک بەکاردێت، لەو نەخۆشانەی گومانی نەخۆشی فشەڵبوونی ئێسکیان لێدەکرێت.

فشەڵبوونی ئێسک چیە؟

نەخۆشییەکی ئێسکە لە سەرەتادا بێ ئازارە و هیچ نیشانەیەکی نییە، دەبێتە هۆی لاواز بوونی ئێسک، کە لەوانەیە بەهۆی زەبرێکی بچوک یان تەنانەت کۆکە ببێتە هۆی شکانی ئێسکی کەسەکە.

هۆکارەکانی فشەڵبوونی ئێسک :

هەڵکشانی تەمەن یەکێکەلە هۆکارەکان.

زیاتر لە ڕەگەزی مێدا بەربڵاوە

هۆکارە بۆماوەییەکان.

زوو وەستانی سوڕی مانگانە لە خانماندا.

لاوازی لەڕادەبەدەری جەستە.

کەمی ڕێژەی ڤیتامین D و کالسیۆم لە تەمەنی گەشەدا.

زۆر بەکارهێنانیجگەرە و مادە کحولییەکان.

زۆر خواردنەوەی قاوە زیاتر لە دوو کوپ رۆژانە.

هەندێ جۆری دەرمان و نەخۆشی درێژ خایەن.

 

کەی پشکنینی دێکساسکان گرنگە ئەنجامبدرێت؟

ئەوانەی تەمەنیان لە سەرووی 65 ساڵییەوەیە، هەروەها لە کاتی بوونی نەخۆشییە درێژخایەنەکان وەکو ڕۆماتیزم، غوددەکان، سستی گورچیلەکان و نەخۆشیەکانی قۆڵۆن، هەروەها بەکارهێنانی هەندێ جۆر دەرمان.

 



HaremHospital.com - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 402,196     ژمارەی میوان 176