بۆ پەیوەندی 0533340388

دەستەکانت سڕدەبن؟ هۆکارەکەی بزانە
2022/09/12 - 03:42 | 572 جار بینراوە

 

 

دەستەکانی سڕدەبن؟ هۆکارەکەی بزانە

 

نیشانەکانیی تونێڵی مەچەک واتە بێهێزی و سڕببونی دەست و پەنجەکان بە تایبەت لە شەودا، ئەم حاڵەتە بەهۆی فشار کەوتنەسەر دەماری ناوەندی ناوچەی مەچەک ڕوودەدات کە دەبێتە هۆی بێهێزی و سڕبوونی دەست و مەچەک.

لە هۆکارەکانی:

ناڕێکی لە غودەی دەرەقیدا.

دووگیانی.

تووشبوانی نەخۆشی شەکرە.

قەڵەوی و کێشی زیادەی لەش.

هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیزمی.

ئەو کارانەی کە دەست تیایدا هیلاک دەبن.

ژنان بەراورد بە پیاوان زیاتر توشدەبن.

نیشانەکانی چین:

هەستکردن بە بێهێزی یان ئاوسانی پەنجەکانی دەست.

هەندێک جار نەخۆشەکە هەست بە تەزوویەکی کارەبایی دەکات کە لە شەواندا نەخۆشەکە لە خەو هەڵسێنێت.

لە ئەگەریچارەسەرنەکردندا دەبێتە هۆی لاوازی لە ماسولکەکانی دەستدا و بە ئاسانی شت لە دەستی کەسەکە دەکەوێتە خوارەوە.

 



HaremHospital.com - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 402,185     ژمارەی میوان 166