بۆ پەیوەندی 0533340388

بەم هەنگاوانە ئازاری قۆڵۆن کەمبکەرەوە
2022/09/10 - 04:22 | 1177 جار بینراوە

 

چۆن چارەسەری قۆڵۆن بکەم؟

 

*هێواش نانخواردن و باش جوينی خۆراکەکە و پەلەنەکردن لەکاتی نانخواردندا

*نەخواردنەوەی ئاو و ماستاو و شەربەت يان هەر خواردنەوەيەكی تر له گەڵ خواردن یان راستەوخۆ دوای خواردن. رێگە تەندروستەکەیە ئەوەیە "چارەکێک پێش خواردن و کاتژمێرێک دوای خواردن ئاو بخورێتەوە"

*نەخواردنی سەوزەی کاڵ وەک "کەوەر، كەرەوز، تەرەتيزه، شويت، تەرخون، پياز، برۆكلی، قەرنابيت و كەلەرم"، بەهۆی ئەوەی ریشاڵی نەتواوەیان تێدایە تەنها دەتوانرێت بە کوڵاوی بخورێت.

* خواردنی نان و سەموون و لەفە کەمبکرێتەوە و تەنها نانی تیری یان هەورامی بخورێت.

* خواردنی ريستۆرانت و فاست فود و پەتاته و گۆشتی برژاو نەخورێت.

**خواردنی دۆشاوی تەماته زۆر كەمبكرێتەوه، زياتر بەتەماته شلە و شۆربا لێبنرێت .

* توێكڵی ميوه نەخورێت، واتە "خەيار، سێو، هەنجير یان هەرشتێك توێکڵی هەبوو پاكبكرێت و بەبێ توێكڵ بخورێت.

*وازهێنان لە شەكر لەناو چا، ئيشی هەوير و شيرينی نەخورێت.

*نابێت شیر بخورێتەوە.

*چای خەست و قاوه نەخورێتەوە، بەتايبەتی بۆ ئەو كەسانەی دڵەكزێيان هەيه.

*هەندێك ميوەی وەك "ترۆزی، شوتی، كاڵەك، قۆخ و قەيسی كەمبكرێتەوه.

*هەندێك كەس ناڕەحەت دەبن بە خواردنی "نيسك، باينجان و تەماتەی كاڵ" دەتوانرێت كەمبكرێتەوه.

*دووركەوتنەوه لە خواردنی سورەوەكراو، دەبێت گۆشت و مريشك باش بكوڵێت پاشان بخورێن.

* نۆك و فاسۆليا و پاقله، شەو بكرێنە ئاو و خوێ و پێش لێنان زەرد بكرێن، لە كاتی لێناندا سيریان تێبكرێت زیانی نابێت.

*زيادكردنی ڕازيانه و زەردەچەوه بۆ ناو چا، خواردنەوەی چای گوڵەبەيبوون.

*زۆر گرنگە ڕۆژانە بۆ ماوەی یەک کاتژمێر بەپێ بڕۆیت یان وەرزشکردن.

*زوو نوستن لە شەواندا و بەیانیان زوو لەخەو هەستیت.

 



HaremHospital.com - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 402,215     ژمارەی میوان 193