بۆ پەیوەندی 0533340388

بەهارات چۆن هەڵبگرم؟
2022/09/06 - 04:30 | 845 جار بینراوە

چۆن بەهارات هەڵبگرین؟

بەهارات بە پێکهاتەیەکی سەرەکی تام مو چێژ دادەنرێت لە ئاقمادەکردنی خواردندا، بەلام پرسیار ئەوەیە چۆن بەهارات هەڵبگرین؟

هەندێک پێیان وایە کە دەبێت بەهارات لە دۆڵابێکی تاریک و وشکدا دوور لە شێ وگەرما و ڕوناکی هەڵبگیرێت، هەروەها لە ناو فڕن و شوشە و هەندێک شوێنی دیکە، هەندێکی دیکە ساردکەرەوە بە باشترین شوێن دادەنرێت.

باشترین شوێن بۆ هەڵگرتنی بەهارات لە پلەی گەرمای 25 دەکرێت لە دۆڵابدا هەڵبگیرێت، بەڵام لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما باشتروایە لە ساردکەرەوەدا هەڵبگیرێت. جگە لە کەرەوەزی وشک کە دەبێت بە بەردەوامی لە ساردکەرەوەدا هەڵبگیرێت، چونکە مانەوەی لە دەرەوەی ساردکەورەودا تووشی خراپبوونی دەکات.

چەند ئامۆژگارییەک:

باشتروایە لەکاتی کڕینی بەهاراتدا ڕێژەیەکی کەم بكردرێت، چونکە بەهارات بە هاڕاوەیی زوو بۆن و تامەکەی لەدەستدەدات.

باشتروایە بەهارات بە جیا و لە شوشەی سەرقەپات و شوێنی تاریکدا و دوور ل؛ە روناکی و شێ هەڵبگیرێت.

راستەوخۆ دوای بەکارهێنانی شوشەی بەهاراتەکە دابخرێت، چونەک هەوای بەردەوام تێکی دەدات.

 



HaremHospital.com - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 402,136     ژمارەی میوان 119