خۆڵبارین کاریگەری و زیانی بۆ تەندروستی جەستە هەیە بەتایبەت بۆ ئەوانەی کە نەخۆشی درێژخایەنیان لەگەڵدایە. چاویش یەکێکە لە و ئەندامانەی جەستە کە بە خۆڵبارین کاریگەری لەسەر دروستدەبێت.
بەهۆی ئەو گەردیلانەی کە لەگەڵ خۆڵباریبنەکەدایە و بەهۆی پیسبوونی ژینگەوە دەبێتە هۆی دروستبوونی هەوکردن لە چاوەکاندا و وشکبوونەوەی.
لە نیشانەکانی کاریگەربوونی چاو بە خۆڵبارین:
سوربوونەوەی چاو.
هەستکردن بە خوارنی زۆر.
هاتنەخوارەوەی ئیفرازات لە چاو.
هەستیاری بەرامبەر خۆر.
چۆن خۆمان بپاریزین؟
مانەوە لە ماڵدا لەکاتی دروستبوونی خحۆڵباریندا و مانەوە لە شوێنە داخراوەکاندا.
بەکارهێنانی قەترەی شێدارکردنەوەی چاو.
دوورکەوتنەوە لە خوارندندی چاو لەکاتی جوونە ناوەوەوی خۆڵدا بۆ چآو.
لەبەرکردنی چاویلکەی هەتاوی یان پزیشکی لەکاتی چونە دەرەوە لە ماڵ.
دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی هاوێنەی"عەدەسە" کە دەبێتە هۆی زیادبوونی هەستیاری لەکاتی خۆڵباریندا.
هەوڵبدە ماکیاژ بۆ چاوەکان بەکارمەهێنە.
لەکاتی بەردەوامی خۆڵبارینەکەدا زوو زوو چاوت بە ئاوی سارد بشۆ.