بۆ پەیوەندی 0533340388

کەی نارێکی لێدانی دڵ مەترسیدارە؟
2022/03/28 - 05:58 | 4952 جار بینراوە

تێکچوونی لێدانی دڵ...

تێکچوونی سیستمی دڵ بریتییە لە دروستبوونی گرفت لە لێدانەکانی دڵدا، ئەوەش کاتێک روودەدات کە کارەبایی دڵ کە بەرپرسە لە ڕێکخستنی لێدانەکانی دڵ بەباشی کارناکات، گەیاندنی ئاماژەکان بە شێوەی هەڵە بۆ دڵ لێدانی دڵ ناڕێک دەکات بەجۆرێک یان زیادی دەکات یان لاوازی دەکات.

هەستی تێکچونی لێدانی دڵ وەک ئەوە وایە کەسەکە دڵی دەفرێت یان خێراتر لە جاران لێدەدات، و لە هەندێک حاڵەتدا مەترسیدار نییە، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک لە تێکچوونی لێدانەکانی دڵ نیشانەیە بۆ نەخۆشییەک کە رەنگە هەرەشە بێت بۆسەر ژیانی کەسەکە.

لە باری ئاساییدا خێرابوونی لێدانەکانی دڵ ڕوودەدات بەهۆی راهێنانەوە کە دوای ئەنجامدانی راهێنان یان لە کاتی نوستندا لێدانەکانی دڵ هێواش دەبنەوە.

جۆرەکانی:

خێرابوونی لێدانی دڵ بەجۆرێک لەکاتی حەوانەوەدا زیاتر بێت لە 100 لیدان لە خولەکێکدا.

لاوازبوونی لێدانەکانی دڵ بەجۆرێک لە 60 لێدان کەمتر بێت لە خولەکێکدا.

نیشانەکانی خێرابوونی لێدانەکانی دڵ:

بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لێدانەکانی دڵ خێراتر دەبن کە دەبێت راستەوخۆ چآرەسەر بکرێت بە دەرمان.

بە هۆی جەڵتەی مێشکەوە لێدانەکانی دڵ خێرا دەبن و وەک ئەوەی دڵت بفرێت.

خێرابوونی دڵی سکۆڵەکانی خواروو کە بە شێوەیەکی کتوپڕ دێن ودەرۆن.

خێرابوون بەهۆی تێکچوونی فەرمانەکانی سکۆڵەکانی خواروو کە بەباشی ئاماژەکان نبۆ یەکدی نانێرن و خوێن بەباشی ناروات بۆ بەشەکانی دیکەی جەستە، بەداخەوە زۆرینەی جار ئەم حاڵەتە مردنی لیدەکەوێتەوە ئەگەر لە چەند جولەکی سەرەتادا جارەسەر نەکرا. زۆرینەی ئەوانەی تووشی ئەم حالەتە دەبن بەدەست نەخۆشیەکانی دڵەوە دەنالێنن.

لاوازبوونی لێدانەکانی دڵ:

کاتێک گوێچکەڵەی دڵ کە بەرپرسە لە ڕێکخستنی لێدانەکانی دڵ تووشی کێشە دەبێت و باش کارناکات، بەوەش لێدانەکانی دڵ لاوازدەبن و زیاتر لە بەساڵاچواندا باوە.

لاوازبوونی ئاماژە کارەباییەکانی دڵ کە وادەکات دڵ بوەستێت لەلێدان یان لاوازی بکات.

نیشانەکانی:

دڵەفڕکێ لە سنگدا.

خێرابوونی لێدانەکانی دل.

لاوازبوونی لیدانەکانی دڵ.

ئازاری سنگ.

هەناسەتوندی.

رەنگە ئەم نیشانانە هاوپێچ بن:

دڵەراوکێ، ماندووێتی، گێژبوون، ئارەقکردنەوە و بورانەوە.

هۆکارەکان:

تووشبوون بە جەڵتەی دڵ

گیرانی خوێنبەرەکان

گۆرانکاری لە بونیەی دڵدا.

شەکرە و فشاری خوێن.

کۆرۆنا

وەستانی هەناسە لەکاتی نوستندا.

چالاکی و ناچالاکی غودەی دەرەقی.

هەندێک دەرمان

ماددەهۆشبەرەکان.

زۆرخواردنەوەی چایی و قاوە و مادە کحولییەکان

هۆکاری بۆماوەیی

دودڵی و دڵەراوکێ.

 

 

 



HaremHospital.com - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 459,592     ژمارەی میوان 49