نیشانە پێشوەختەکانی دوگیانبوون
نیشانەکانی دووگیانبوون لە ژنێکەوە بۆ ژنێکی تر دەگۆرێت
هەندێک جار هەست بە بوونی هەندێک نیشانە دەکرێت هەندێک جاریش بێ نیشانەیە
تاکە رێگە بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە دووگیانیت ئەنجامدانی پشکنینی دووگیانییە
لە دیارترین نیشانەکان:
نەهاتنی سوڕی مانگانە، هەندێک جار لەگەڵ ئەوەشدا رەنگە هەست بە بوونی چەند دڵۆپێک خوێن بکرێت لەکاتی پیتاندنی هێلکەکەدا و جێگیربوونی
دروستبوونی گۆرانکاری لە مەمکدا، بەجۆرێک قەبارەی مەمک گەورەتر دەبێت و دەوری گۆی مەمک تۆختر دەبێت
هەست بە ماندووبوون دەکەیت، بەتایبەت لە سەرەتاکانی ماوەی دووگیانیدا
هێڵنجدان لە بەیانیاندا لە نیوان هەفتەی دووەم تا هەفتەی هەشتەم، بەلام هەندێک جار لەکاتەکانی دیکەشدا روودەدات و لە هەفتەی 16 دا نامێنێت
زوو زوو چوونە توالێت و میزکردنی زۆردەبێت و بەتایبەت دوای هەفتەی هەشتەمەوە
تێکجوونی میزاج کە لە هەندێک کەسدا روودەدات ئەویش بەهۆی تێکچوونی هۆرمۆنەکانەوەیە
گۆڕانکاری لە حەز و ئارەزووی خواردندا، حەزکردن بە هەندێک جۆری خواردن کە پێشتر حەزت لێی نەبووە
لەگەڵ بۆنکردنی گۆشت و هەندێک خۆراکدا توشی دڵتێکەهاتن دەبێت
لە هەفتەکانی کۆتاقیی دووگیانییدا هەست بە بوونی گرژبوون و مێرولەکردنی پێ و قاچ دەکەیت