ئایا تووشبوون بە هەوکردنی ریخۆڵە کوێرە لە سەروو ٤٠ ساڵی ئاساییە؟
ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لە سەروو ٤٠ ساڵەوەیە و نیشانەکانی هەوکردنی رێخۆڵە کوێرەیان تێدا دەردەکەوێت دەبێت زیاتر ئاگاداری حاڵەتەکە بن و بە زووی پشکنین ئەنجام بدەن لەبەر ئەم هۆکارانە:
١. توشبوون بە هەوکردنی ڕیخۆڵە کوێرە ئەگەری ئەوەی هەیە یەکێک بێت لە نیشانەکانی توشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن.
٢. یاخود ڕەنگە نیشانەی توشبوون بێت بە شێرپەنجەی ڕیخۆڵە کوێرە.
هۆشیاربوون و چاودێریکردن:
هەموو ئەوە کەسانەی کە نەشتەرگەری لابردنی ڕیخۆڵە کوێرەیان بۆ دەکرێت لە هەر تەمەنێکدا بێت پێویست دەکات ڕیخۆڵە کوێرەکە ببرێت بۆ تاقیگە بۆ دڵنیا بوون لەوەی شێرپەنجە نیە.
هەموو چارەخوازێک کە توشی هەوکردنی ریخۆڵە کوێرە دەبێت لە دوای تەمەنی ٤٠ ساڵی پێویست دەکات لە دوای (٦) هەفتە لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری پشکنینی ناوبینی قۆڵۆن (نازور) ئەنجام بدات بۆ دڵنیابوون لە بارودۆخی ناو قۆڵۆن.
دکتۆرە (دالیا طارق )
پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی