ئایا مرۆڤ دەتوانێت ژیانیکی ئاسایی بژی بە بێ بوونی زراو؟
بەڵێ مرۆڤ دەتوانێت بە بێ بوونی زراو ژیانێکی ئاسایی بژی.
-کیسەی زەرداو یان (زراو) ئەرکی لەشدا بریتییە لە هەڵگرتنی دەردراوی زەرداو کە جگەر بەرهەمیدەهێنێت بۆ هەرسکردنی چەورییەکان.
-بەبێ زراو، جگەرت بڕی پێویست زەرداو بەرهەم دەهێنێت بۆ هەرسکردنی خۆراک، بەڵام لەبری ئەوەی لە زراودا هەڵیبگرێت، بەردەوام دەرژێتە ناو کۆئەندامی هەرسەوە.
دکتۆرە دالیا طارق عزیز
پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی