سودەکانی ئەنجامدانی نەشتەرگەری بە هەناوبين (ناظور)
2025/03/09 - 10:50
|
199
جار بینراوە
سودەکانی ئەنجامدانی نەشتەرگەری بە هەناوبين (ناظور)
١- بە پێچەوانەی نەشتەرگەریەکانی تر، لە نەشتەرگەری بە هەناوبين بڕینەکان بچوکترن، ئەمەش شوێنی برينی نەشتەرگەرییەکە کەمتر دیار دەبێت.
٢- چارەخوازەکان کەمتر تووشی ئازاری دوای نەشتەرگەری دەبن و خێراتر دەگەڕێنەوە بۆ ژيانی ڕۆژانەیان.
٣- بەهۆی ئەوەی برینی بچوکتر دەکرێتە جەستەی چارەخوازەکە، ئەگەری هەوکردن و مەترسیەکانی تری برين کەمتر دەبێتەوە.
٤- لە کاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەری کامێرا و ئامێری پێشکەوتوو بەکاردەهێندرێت بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکی وردتر.
٥-زۆرێک لە نەشتەرگەرییەکانی هەناوبينی ڕێگە بە نەخۆشەکان دەدەن کە هەمان ڕۆژ یان دوای مانەوەی کورتتر بگەڕێنەوە ماڵەوە.
|