کاریگەری ڕۆژوو لەسەر نەشتەرگەری:
بۆ ئەو کەسانەی نەشتەرگەرییان بۆ دەکرێت لە مانگی ڕەمەزاندا، پێویستیان بە ڕەچاوکردنی ڕێنمایی تایبەتی پزیشک هەیە.
رێنماييەکانی پێش نەشتەرگەری:
١- ئەگەری وشکبوونەوە – بەڕۆژووبوون ئاستی شلەی لەش کەمدەکاتەوە، ئەمەش ڕەنگە کاریگەری لەسەر پەستانی خوێن و کارکردنی گورچیلە هەبێت لە کاتی نەشتەرگەریدا.
٢- کەمی ماددە خۆراکیەکان – کەم خواردنی خۆراک دەبێتە هۆی لاوازکردنی بەرگری لەش و دواخستنی چاکبوونەوەی برین.
٣- گۆڕانکاری لە ئاستی شەکر لە خوێندا – بەڕۆژووبوون دەبێتە هۆی دابەزینی شەکری خوێن، مەترسى بۆ نەخۆشانی شەکرە زیاد دەکات لە پێش و پاش نەشتەرگەری.
دکتۆرە دالیا طارق
پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی
نەخۆشخانەی هەرێـم