شیری دایک باشترین خۆراکە بۆ منداڵ،دەیپارێزێ لەنەخۆشی،بەرگری لەشی بەهێزدەکات،یارمەتی گەشەو پێگەشتن دەدات،تەنانەت منداڵ و دایکیش لەهەندێ جۆری شێرپەنجە دوردەخاتەوە، هەرس کردن و مژینی شیری دایک لە ڕیخۆڵەکاندا ئاسانترە بە بەراورد بە شیری قوتو.هەروەها شیری دایک توانای خۆگونجاندنی هەیە لەگەڵ بارودۆخەکان و تام و بۆنیشی دەگۆڕێت بەگوێرەی خواردنی دایکەکە.
ڕێژەی مردن بەهۆی نەخۆشی و مردنی لەناکاوی منداڵانی خوار یەک ساڵ بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمترە لەو منداڵانەی کە شیری دایک دەخۆن.