بۆ پەیوەندی 0533340388

کەی پێویستە پشکنینی ئیکۆی دڵ بکرێت بۆ منداڵان؟
2025/03/02 - 10:49 | 13 جار بینراوە

کەی پێویستە پشکنینی ئیکۆی دڵ بکرێت؟

۱. ئەگەر نەخۆشەکە شین بونەوەی هەبوو
۲. ئەگەر زوو ماندوو بوو یان هەناسەی توند بوو یان هەناسەی خێرا بوو لە کاتی شیرخواردن یان یاریکردن.
۳. دواکەوتنی گەشەی منداڵ بەتایبەتی ئەگەر کێشی زیادی نەکرد
٤. زوو زوو توشی هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە ببێ
٥. لە پشکنیندا دەرکەوت دەنگی ناسروشتی لەگەڵ لێدانی دڵی هەیە
٦. ئەگەر یەکێک لە باوانی منداڵەکە یان منداڵێکی تری ئەو خێزانە نەخۆشی زگماکی دڵی هەبوو وەک کونی دڵ
۷. ئەگەر دایکی منداڵەکە نەخۆشی شەکرەی هەبێ یان دەرمانی بەکارهێنابێ لەکاتی سکپڕێ بەبێ ڕێنمای پزیشک
٨. ئەگەر منداڵەکە تێکچونێکی زگماکی تری هەبێ وەک لێوی کەروێشکی و کونی مەڵاشوو یان پەنجەکانی ناڕێک بن یان زیادبن
۹. ئەگەر نەخۆشەکە ناڕێکی جینات یان ناڕێکی کرۆمۆسۆمی هەبێ وەک منداڵی داون (مەنگۆلی)

چەند نیشانەیەکی ترهەن کە پزیشک لەکاتی بینی نەخۆشەکە بڕیار ئەدات کە ئەو منداڵە ئەبێ ئیکۆی دڵی بۆ بکرێ.

چارەسەری ئەم نەخۆشیانە چیە بەشێوەیەکی گشتی؟

۱. بەشێکی زۆریان تەنها چاودێری ئەکرێن لەلایەن پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی دڵ و بەتەواوەتی چاک ئەبنەوە یان ماکی تریان لێ دەر ئەکەوێ و چارەسەری پێویستیان بۆ دائەنرێ
۲. ئەکرێ لە ڕێگەی دەرمانەوە چارەسەری نەخۆشیەکە بکرێ بۆ هەندێکی تایبەتی ئەم نەخۆشیانە
۳. قەستەرەی دڵی منداڵان یەکێکە لە تازەترین و پێشکەوتوو ترین ڕێگەکانی چارەسەر و هەڵبژاردەی یەکەمە پێش نەشتەرگەری دڵی کراوەو ڕێگەیەکی تاڕادەیەکی باش سەرکەوتووە وەک داخستنی کونی دڵ بە قەستەرە و فراوانکردنی زمانە تەسکەکانی دڵ بە قەستەرە.
٤. نەشتەرگەری دڵی کراوە بۆ حاڵەتە قورسەکان و ئاڵۆزەکان .


  

د.محمد کریم مصطفی هەورامی
بۆردی عێراقی (دکتۆرا) پسپۆڕی ورد لە نەخۆشیەکانی دڵی منداڵان و قەستەرە و ئیکۆی دڵ
پسپۆڕ (دکتۆرا) لە نەخۆشیەکانی منداڵان و تازەلەدایکبوان
سلێمانی - نەخۆشخانەی هەرێم

 



HaremHospital.com - 2025
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 516,446     ژمارەی میوان 33