سالاسیمیا
نەخۆشیەکی خوێنی بۆ ماوەییە،بەهۆی بونی خەلەلێک لەهیمۆگڵۆبینی خوێنی کەسی توشبوداڕودەدات ودەبێتە هۆی کەم خوێنی.
بە گوێرەی توندی نەخۆشیەکەوە ئەکرێت بە سێ جۆرەوە:
1-هەڵگر یان سالاسمیای بچوک
2- مام ناوەند
3-سالاسیمیای گەورەیان توند.
ئەگەر باوک و دایک هەردوکیان هەڵگربن ئە وا بۆی هەیە یەک لەسەر چواری مناڵەکانیان توشی سالاسیمیای گەورەببن و یەک لەسەر چواری مناڵەکانیان تەواو ئاسایی بن و دوولەسەرچواری مناڵەکانیان هەڵگربن.
نیشانەکانی:
_کەم خوێنی
_تێکچونی شێوەی ئێسکەکانی دەم و چاو
_هیلاکی
_دواکەوتنی گەشە
_هەناسەتوندی
_زەردویی
_لە هەندێ جۆریشدا لەوانەیە ببێتە هۆی مردنی مناڵ لەسکی دایکیدا.
بەڵام ئەوانەی هەڵگرن ئەم نیشانەیان نیە و ئاسایین
دەست نیشانکردن:
دوای بینینی نەخۆشەکەو هەڵسەنگاندنی پزیشکەکە هەندێ پشکنینی خوێنی بۆ ئەنوسێت و لەوڕێگەیەوە دەستنیشانی نەخۆشیەکە دەکرێت.
چـــارەسەرکردن:
تێکردنی خوێن بۆ ئەوانەی سالاسیمیای مام ناوەند و گەورەیان هەیە
پێدانی فۆلیک ئەسید
دورکەوتنەوە لەبەکارهێنانی ئەودەرمانانەی کە مادەی ئاسنیان تێدایە
هەندێك جارپێویستە ئەو مادەی ئاسنەی لە لەشی توشبوداکۆدەبێتەوەبەبەکارهێنانی دەرمانی تایبەت بکرێتە دەرەوە.
چارەسەرێکیتریش بریتیە لەچاندنی مۆخی ئێسک.
چارەنوس و داهاتوی نەخۆشی سالاسیمیا:
سالاسیمیای توندڕەنگەببێتەهۆی پەککەوتنی دڵ و مردن.
پێدانی خوێن بە ڕێکی و بەکارهێنانی چارەسەرەکانیتر دەبێتە ڕێگر لەم حاڵەتە نەخوازراوە.
دکتۆر:کامەران احمد محمود
پسپۆڕی نەخۆشیەکان و نەشتەرگەری منداڵان و تازە لەدایکبووان
نەخۆشخانەی هەرێم