ئۆتیزم چییە؟
بە وتەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە هەموو ۱٦۰ مناڵێك یەك دانە توشی ئۆتیزم و هاوشێوەکانی دەبێت.
- ئۆتیزم لەتەمەنی منداڵیەوە دەست پێدەکات و بەردەوم دەبێت لە تەمەنی لاوێتی و گەورەیشدا.
- ئۆتیزم کاریگەری دەکاتە سەر لایەنی کۆمەڵایەتی و پەیوەندی و قسەکردنی کەسی توشبو،واتە لایەنی کۆمەڵایەتی و پەیوەندی بە دەرور بەرەوەو قسەکردنی ئاسایی نابێت.
- کەسی توشبو خولیاو چالاکیەکانی کەم دەبێتەوە و تەنها چەند چالاکیەکی کەم و تایبەت بەخۆی دوبارە دەکاتەوە
- هۆکاری تەواوی نەزانراوە،هەندێ گۆڕانی جێنەتیکی و ژینگەیی کاریگەریان هەیەی لەسەر پەیدابونی ئۆتیزم.
- چارەسەری دیاریکراو و بنبڕی نیە،بەڵام ئەگەر زوو دەست نیشانبکرێت و بخرێنەسەنتەری تایبەت و ڕاهێنانیان پێبکرێت ڕەنگەسودی هەبێت
بەداخەوە زۆر جار کەسانی ئۆتیزم ڕوبەڕوی سەر زەنشت و جیاکاری دەبنەوەو توندو تیژی بەرامبەریان دەکرێت کە دەبێت ئەمە کۆتایی پێ بێت.
دکتۆر کامەران احمد
پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان
نەخۆشخانەی هەرێم