ئایا دەزانی هەموو بەکتریاکان زیانیان نییە؟
لە ڕاستیدا جەستەی مرۆڤ شوێنی میلیۆنان بەکتریا بەسوودەکانە کە ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە پاراستنی تەندروستی!
- یارمەتیدانی هەرسکردن.. بەکتریا سوودبەخشەکانی وەک پرۆبایۆتیکەکان لە رێخۆڵەکاندا یارمەتی هەرسکردنی خۆراک دەدەن و ماددە خۆراکیەکان هەڵدەمژن و هاوسەنگی ڕیخۆڵە دەپارێزن.
- بەرزکردنەوەی بەرگری.. بەکتریا سودبەخشەکان پاڵپشتی سیستەمی بەرگری لەشت دەکەن، جەستە دەپارێزن لە ماددە زیانبەخشەکان و هەوکردنەکان.
- باشکردنی تەندروستی دەروونی.. ڕیخۆڵەکان و مێشکت بەیەکەوە گرێدراون! باشکردنی سیستەمی هەرسکردن دەتوانێت باری دەروونی باشتر بکات، فشار کەم بکاتەوە .
- تەندروستی پێست و دەم و ددان.. بەکتریای سودبەخشەکان پێستت بە ڕوونی دەهێڵێتەوە، ڕێگری بۆنی ناخۆشی دەم دەکەن، و ڕێگری لە هەوکردن دەکات.
--------------------------------
د دالیا طارق
پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی
نەخۆشخانەی هەرێم