پێشنیارە گرنگەکان چین بۆ پاراستنی پێستێکی ڕوون
- خواردنی ئەو میوە و سەوزانەی دەوڵەمەندن بە ئاو، وەکو خەیار و کەلەرم و کاهوو ، بۆ شێدارکردنی لەش و پێست.
- کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ماکیاژ و دەرفەتی هەناسەدان بە پێستت بدە لە ڕۆژدا و ڕێگری لە گیرانی کونیلەکانی پێستت بکە.
- خەوتنی پێویست لە شەودا یارمەتی نوێکردنەوەی خانەکانی پێست دەدات و دەرکەوتنی بازنەی ڕەش کەمدەکاتەوە.
- بەکارهێنانی شێدارکەرەوە : تەنانەت ئەگەر پێستت چەور بێت، شێدارکەرەوە گرنگە بۆ پاراستن و هێشتنەوەی شێداری ناو پێست.
- بەکارهێنانی دژەخۆر هەمیشە دژەخۆر بەلایەنی کەمەوە SPF 30 بەکاربهێنە، تەنانەت لە ڕۆژانی هەوریشدا. بەرکەوتنی خۆر زیان بە پێستت دەگەیەنێت و دەبێتە وهۆی دوو ڕەنگ بوونی پێست و پەڵەی زیپکە خراپتر دەکات
د. سۆما خەسرەو - بڕوانامەی بۆرد (دکتۆرا) لە نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری و لەیزەر
نەخۆشخانەی هەرێم