بۆ پەیوەندی 0533340388

چــــۆن سەرما خەڵک نەخۆش دەخات؟
2025/02/12 - 02:14 | 21 جار بینراوە

چــــۆن سەرما خەڵک نەخۆش دەخات؟
سەرما خۆی ڕاستەوخۆ نەخۆشی دروست ناکات،بەڵام بەچەندین ڕێگە ڕێ خۆشدەکات بۆنەخۆشکەوتن.
هەندێکیان ڕون دەکەینەوە:
١-لەوەرزی زستاندا تیشکی هەتاوکەمتر لەخەڵک دەدات،بەوەش ڤیتامین دی کەم دەبێت و دەبێتەهۆی لاوازکردنی سیستمی بەرگری.
٢-بەهۆی سەرماوە بۆریەکانی خوێن تەسک دەبنەوە،خوێنی کەمتر دەگاتە ناوچەی لوت و ڕێڕەوی هەناسە،بەمەش خانەی بەرگری کەمتردەگاتە ئەو شوێنانە.
٣- سەرمادەبێتەهۆی وشکبونەوەی ناوپۆشی لوت و قوڕگ،بەوەش توانای لەناوبردنی میکروبیان کەمدەبێتەوە.
٤-سەرما خەڵک دەخزێنێتەماڵەوە،و ماڵەکان قەرەباڵغ  دەبن،بەوەش ئاسانتر میکرۆبەکان لەنێوان کەسەکاندا دەگوازرێنەوە.
٥-هەندێک ڤایرەس لەهەوای وشک و سارددا،زیاتر گەشەدەکەن،وەک ڤایرەسی ئەنفلۆنزا.
٦-سەرما وادەکات هەندێ هۆرمۆن دەربدێت لەلەشدا،کەئەو هۆرمۆنانە توانای بەرگری کەم دەکەنەوە.
هەمیشە تەندروســـــــــتبن.
 
دکتۆر کامەران ئەحمەد
پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان و منداڵی تازە لەدایک بوو 
نەخۆشخانەی هەرێم

 

 



HaremHospital.com - 2025
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 504,623     ژمارەی میوان 255