شێرپەنجەی ڕەحم بە شێوەیەکی گشتی دووجۆرە ( شێرپەنجەی ناوپۆشی ڕەحم ، شێرپەنجەی ماسولکەکەنی ڕەحم)، باوترینیان شیرپەنجەی ناوپۆشی ڕەحمە لە تەمەنی لێچونەوە یاخود دوای لێچونەوە ئەگەری ڕودانی زیاترە.
هۆکارەکەی تا ئێستا نەزانراوە بەڵام بەگشتی چەند شتێک هۆکارن بۆ دروست بوونی وەک:
- زیاد بوونی کێش(قەڵەوی)
- زیاد بوونی هۆڕمۆنی ئیسترۆجین
- نەزۆکی
- بەکارهێنانی تیشک بۆ منداڵدان
نیشانەکانی:
زیاد بوونی خوێن، زوو زوو سوڕەکەی بۆ دێتەوە
ناڕێکی لە سوڕی مانگانە
دەرکەوتنی خوێن دوای جوت بوون یاخود ئازار لەکاتی جووت بووندا یاخود ئازارو ناڕەحەتی لەکاتی میزکردندا.
زۆر گرنگە لەکاتی هەست کردن بە نیشانەکان بەزوترین کات سەردانی پزیشک بکرێت تا زوتر دەست نیشان بکڕێت چارەسەرییەکان ئاسانترە
د. سەعدیە رەزا ئەحمەد
پسپۆری نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون و نەزۆکی
نەخۆشخانەی هەرێم