بوونی تەنی نامۆ لە بۆری هەوادا
ـــــ بۆری هەوای منداڵان لە (نیو)سم کەمترە،بۆیە هەر تەنێکی نامۆ ئەچیتە بۆریه هەواوە کێشەی گەورە درووست دەکات و دەبێتە هۆی دروستبوونی مەترسی لە ژیانی منداڵەکە.
زۆربەی کات تەنە نامۆکان بریتین لە چەرەسات بەتایبەت لە منداڵانی خوار تەمەن ۳ـ٤ ساڵاندا
نیشانەکانی بریتین لە:
ــــ تەنگەنەفەس بوون.
ــــ خێرا هەناسەدان.
ــــ بوونی خیزە خیز لەکاتی هەناسەداندا.
ــــ شینبوونەوەی لێوەکان وبەتایبەت و هەموو جەستە.
ــــ لەهۆشخۆچوون.
ــــ گەشکە بەهۆی کەمی ئەۆکسجین بۆ مێشک.
ــــ هوکردنەوەی سییەکان بەشێوەشێوەی بەردەوام کە بە چارەسەرکردن باش نابێت.
ـــــــ بۆیە هەرکات گومانی بوونی تەنی نامۆ کرا،باشتر وایە زوو بگەینرێتە نەخۆشخانە و ڕەنگە بۆ بابەتی چارەسەرکردن پێویستی بەناظور هەبێت لە ڕێگای بۆری هەواو بە ڕێگای بەنجی عام.
دکتۆر. بنار جلال احمد
پسپۆری نەشتەرگەری سنگ و دڵ و بۆرییەکانی خوێن
نەخۆشخانەی هەرێم