نەخۆشی پاقلە:
نەخۆشیەکی بۆماوەییە،بەهۆی کەمی ئەنزیمێکی خڕۆکە سورەکانی خوێنەوە ڕودەدات،بەزۆری لە کوڕاندایە ،بەڵام هەندێ جار کچانیش ئەگرێتەوە.
نیشانەکانی:
لە منداڵی تازە لەدایکبودا بەشێوەی زەردویی دەردەکەوێت.
لەتەمەنەکانیتردا کاتێک منداڵەکە پاقلە یان هەندێک دەرمان بخوات ئەوا ڕەنگی منداڵەکەزەرد دەبێت وخوێنی دادەبەزێت و توشی زەردوی دەبێت و میزەکەی ڕەنگی وەک ڕەشی لێدێت،چونکە خڕۆکەسورەکانی خوێنی شی دەبێتەوە.
دەست نیشانکردنی نەخۆشیەکە لە ڕێگەی نیشانەکانی:
هەبونی نەخۆشیەکە لە ناو ئەندامانی خێزان یان کەس وکاری نزیکیان
هەروەها لەڕێگەی پشکنینی خۆێن بۆ ڕێژەی خوێن و زەردویی و ڕێژەی ئەنزیمەکەوەدەبێت.
چارەسەرکردن
نەخۆشەکە چاودێری دەکرێت و ئەگەر خۆێنەکەی زۆر دابەزی خوێنی تێدەکرێت،هەندێ جاریش فۆلیک ئەسید بەنەخۆشەکە دەدرێت.
بۆ چارەسەری زەردویش لە مناڵی تازە لەدایکبودا وەک نەخۆشی زەردوی چارەسەر دەکرێت،پێشتر باسمان کردوە.
خۆپاراستن:
دورکەوتنەوە لەخواردن و بۆنکردنی پاقلە،
دوورکەوتنەوە لەودەرمانانەی کە ئەم حاڵەتە دروست دەکەن وەک گروپی سەڵفا ،ئەسپرین،،دەرمانی دژە مەلاریا.
دکتۆر_کامەران احمد
پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان و منداڵی تازە لەداییکبوو
نەخۆشخانەی هەرێم