هۆکارەکانی گەورە بوون و ئاوسانی جگەر
جگەر ئەندامێکی گەورە و زۆر گرنگ و سەرەکی لەشە و دەکەوێتە بەشی سەرەوەی لای ڕاستی سک لە ژێر پەراسووەکانی لای ڕاست، قەبارەی جگەر بە پێی تەمەن و ڕەگەز و قەبارەی جەستە دەگۆڕێت، لەکاتی ساغی و تەندروستییا هەستی پێ ناکرێت لەسەر ڕووی سک، بەڵام زۆر حاڵەت دەتوانێت ببێتە هۆی گەورەبوونی، لەوانە:
١- نەخۆشییەکانی جگەر خۆی:
وەک نەخۆشی بە مۆم بوونی جگەر، نەخۆشی هەوکردنی ڤایرۆسی جگەری A,B,C یان نەخۆشییەکانی تری جگەر وەک کۆبونەوەی چەوری زۆر لەسەر جگەر یان نەخۆشی وێڵسۆن و نەخۆشی گاوچەر، کیسی ئاوی سەر جگەر،وەرەم و گرێی جگەر خۆی چ شێرپەنجەیی بێت چ ناشێرپەنجەیی.
٢- کێشەی ئەندامەکانی تر کە ئەگوازرێتەوە بۆ جگەر وەک:
گیران و ئاوسانی زراو و بۆرییەکانی زەرداو ، گرێی شێرپەنجەیی کە کە لە بەشێکی تری لەش دەست پێدەکات و بۆ جگەر بڵاو دەبێتەوە، شێرپەنجەی خوێن و لیمف( لیوکیمیا و لیمفۆما)، کێشەی دڵ و خوێنبەرەکان وەک گیرانی ئەو خوێنبەرانەی کە خوێن بۆ جگەر دەبەن (نەخۆشی Budd-chiari syndrome) سستبوونی دڵ، هەوکردنی شانەکانی دەوروبەری دڵ(هەوکردنی دڵ).
دکتۆر.هێمن محمود محمد
پسپۆڕی نەستەرگەری گشتی و نەشتەرگەری کۆئەندامی هەرس و گرێ شێرپەنجەییەکان
نەخۆشخانەی هەرێم