بۆ پەیوەندی 0533340388

هۆکارەکانی کەم بوونەوەی بەرگری جەستە
2025/02/08 - 10:03 | 79 جار بینراوە

هۆکارەکانی کەم بوونەوەی بەرگری جەستە:

١- هۆکاری جینات: هەندێک نەخۆشی جینی هەیە کە هەر لە لەدایک بوونەوە کەسەکە بەرگری لەشی کەمە و زوو زوو توشی هەوکردن دەبێت.

٢- هەندێک نەخۆشی هەوکردن یان درێژخایەن وەک:نەخۆشی شەکرە و نەخۆشی ئایدز.

٣- هەندێک جۆری دەرمانی وەک: ستیرۆیدەکان و جارەسەری کیمیایی و هەندێک چارەسەری تر کە بەرگری جەستە دادەبەزێنن.

٤- هەندێک هۆکاری ژینگەیی وەک مادەی کیمیایی.

٥- هەڵکشانی تەمەن بەتایبەت لە دوای تەمەنی ٦٥ ساڵی.

٦- گەشە نەکردنی کۆئەندامی بەرگری جەستە بە تەواوی، دەکریت هۆکار بێت لە منداڵدا.

٧- وەرنەگرتنی ڕێژەی پێویستی ڤیتامین لە خۆراکەوە.

٨- نەبوونی جوڵەو چالاکی لە ژیانی ڕۆژانەدا هەروەها دەکرێت سترێس و دڵەڕاوکێ هۆکار بێت و ناڕێکی لە خەودا یاخود بێ خەویی بەهەمان شێوە کاریگەری هەیە.

 



HaremHospital.com - 2025
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 523,905     ژمارەی میوان 322