بۆ پەیوەندی 0533340388

نیشانەکانی کەمی ڤیتامین B12 چین؟
2023/06/24 - 01:16 | 916 جار بینراوە

نیشانەکانی کەمی ڤیتامین B12 بریتین لە بێهێزی لە ئەندامەکانی جەستە، سەختی ڕۆیشتن، کێشەی بیرەوەری و لاوازی توند.

جەستەی مرۆڤ ڕۆژانە پێویستی بە 2.4 مایکرۆگرام ڤیتامین B12 هەیە بۆ ئەنجامدانی ئەرکی گرنگ لە جەستەدا، جەستەی مرۆڤ ناتوانێت ئەم ڤیتامینە بەرهەم بهێنێت، بۆیە دەبێت لەڕێگەی خۆراک و تەواوکەرەکانەوە دابین بکرێت. کاتێک مرۆڤەکان ڤیتامین B12 ی پێویست لەڕێگەی خۆراک و تەواوکەرەکانەوە بەدەست ناهێنن، جەستە بە شێوازی جیاواز کاردانەوەی دەبێت بەرامبەر بە کەمی ئەو ڕێژەیە.

 

 هەندێک لە نیشانەکانی کەمی ڤیتامین B12:

سڕبوونی ئەندامەکانی لەش

یەکێک لە نیشانە کلاسیکەکانی کەمی ڤیتامین B12 سڕبوونی ئەندامەکانە، چونکە ئەم ڤیتامینە ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە بەرهەمهێنانی گواستەرە دەمارییەکان.

 

سەختی ڕۆیشتن

ئەو کەسانەی ڕێژەی ڤیتامین B12 یان ڕێژەکەی کەم بووە ناتوانن بە باشی بڕۆن، سڕبوونی ئەندامەکان بە تایبەت قاچەکان کێشە بۆ مرۆڤ دروست دەکات بۆ ڕۆیشتن.

 

کێشەی بیرەوەری

ڤیتامین B12 ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە تەندروستی دەروونییەوە هەیە، بۆیە کەمی ڤیتامینەکە دەبێتە هۆی کێشەی مەعریفی و کاریگەری لەسەر توانای مرۆڤ بۆ عەقڵ و بیرکردنەوەکانی دەبێت. ئەم ڕووداوانە بەهۆی تێکچوونی گواستەرە دەمارییەکان ڕوودەدەن، لەدەستدانی بیرەوەری یەکێکە لە نیشانەکانی کەمی ڤیتامین B12 کە زۆر کەس پشتگوێی دەخەن.

 

لاوازییەکی توند

ئەو کەسانەی کەمی ڤیتامین B12 یان هەیە بەزۆری تووشی ماندوێتی و لاوازی دەبن بەهۆی چەندین هۆکارەوە، لە ڕاستیدا لاوازی وەڵامی سروشتی جەستەیە بۆ هەر تێکچوونێکی بایۆلۆجی، ئەگەر هەستت بە ماندوێتی کرد بەبێ هۆکارێکی دیاریکراو، واباشترە سەردانی پزیشک بکەیت و پشکنینی خوێن ئەنجامبدەیت.

 



HaremHospital.com - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 402,197     ژمارەی میوان 177