بۆ پەیوەندی 0533340388

ئەگەر ئەم تایبەتمەندیانەت هەبێت زوو پیر دەبیت
2023/06/21 - 12:09 | 532 جار بینراوە

ئەمانە نیشانەی پیربوونن ئەگەر ئەم تایبەتمەندیانەت هەبێت زوو پیر دەبیت

 

1. هەڵوەرینی موو (مەبەست لەمە تەنها مووی سەر نیە):

پیربوون یەکێکە لە هۆکارەکانی هەڵوەرینی قژ. هەندێک جار قژ کوالیتی سەرەتایی خۆی لەدەست دەدات و دەشکێت.

ئەگەر پێش تەمەنی ٦٠ ساڵی تووشی هەڵوەرینی لەناکاوی قژ و خۆڵەمێشی قژ بوویت، پێویستە سەرلەنوێ بە شێوازی ژیانتدا بچیتەوە و بەپێی پێویست خۆراکی تەندروست بخۆیت.

 

2. لاوازی ماسولکەکان:

ئەگەر توانای بەرزکردنەوەی کیسەیەکت نەبێت کە کێشی ١٣ کیلۆیە، ئەمەش نیشانەیە بۆ ئەوەی ماسولکەکانت بەرەو لاوازی دەڕۆن، وەرزش بکە و ڕۆتینی وەرزشکردن بۆ ژیانت زیاد بکە.

 

4. چرچ و لۆچی:

ئەگەر چرچ و لۆچیت زیاترە لە تەمەنی خۆت، ئەمە بۆ تۆش ڕاستە. هەندێک کەس بە هۆکاری جۆراوجۆر تووشی پیربوونی پێشوەختە دەبن، چرچ و لۆچییان زیاتر دەبێت لە تەمەنی خۆیان.

 

5. ئارەزووی پەیوەندی کەمتر لەگەڵ هاوڕێکانت:

کاتێک حەماسەتی گەنجی نەما پێت باشە لەگەڵ هاوڕێکانت نەچیتە دەرەوە، ئەوە مانای ئەوەیە بێزار بوویت لە ڕووی دەروونییەوە ، بە دڵنیاییەوە ئەمە کاریگەری لەسەر جەستەت دەبێت.

 

6. قەڵەوی ناهاوسەنگ:

کاتێک هەوڵ دەدەیت پانتۆڵەکەت لەبەر بکەیت، تێبینی ئەوە دەکەیت کە لە کەمەرت توند بووە، بەڵام قاچەکانی پان و بەرفراوانن.

ئەمەش بە مانای قەڵەوی ناهاوسەنگ دێت، واتە هەر کاربۆهیدرات و چەورییەکی زیادە لە جەستەتدا هەبێت لە ناوچەی ورگدا کۆدەبێتەوە، وەرزشکردن و خۆراکی دروست باشترین چارەسەرن بۆ ئەمە.

 

7. خەوی ناڕێک و سووک:

واتە ئەو کاتانەی کە ناتوانیت بە قووڵی بخەویت و لە شەودا زۆر لە خەو هەڵدەستیت.

 

8. ڕیتمی ژیانت خاوتر دەبێتەوە:

ڕیتمی خواردن و ڕۆیشتن و بە گشتی ڕیتمی هەموو ژیانت خاو دەبێتەوە، ئەم بابەتە چەند هۆکارێکی هەیە، یەکەمیان لاوازی جەستەیی و نەتوانینی کارەکان بە خێرایی وەک پێشتر.

 



HaremHospital.com - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 402,191     ژمارەی میوان 171