بۆ پەیوەندی 0533340388

خوێن بەخشین چ سودێکی هەیە؟
2023/06/14 - 04:30 | 526 جار بینراوە

خوێن ببەخشە بەو کەسانەی پێویستیان پێیەتی ببە چرای هیوا بۆ ژیانیان

بەخشینی خوێن دەبێتە هۆکاری گۆڕانکاری لە ژیانی کەسانی تردا
و یارمەتیدەرە بۆ ڕزگارکردنی ژیانیان. ئایا دەزانی ڕۆژانە هەر دوو چرکە جارێک کەسێک پێویستی بە خوێن هەیە؟

خوێنبەخشین سوودی تەندروستی هەیە، هاندەری بەرهەمهێنانی خانە نوێیەکانی خوێنە کە تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان باشتر دەکات.
سەرەڕای ئەوەش، بە بەخشینی خوێن، بەخشەرەکان پشکنینی تەندروستی وەردەگرن، لەوانە پەستانی خوێن، هیمۆگلۆبین، کە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە دیاریکردنی کێشە تەندروستییە ئەگەرییەکان.

پێش بەخشینی خوێن ئاگادار بە : زانیاری لەسەر ڕێنماییەکانی خوێنبەخشین بزانە.
زۆر گرنگە دڵنیا بین لەوەی کە بەخشەرەکە تەندروستی باشە.
ئەو پێوەرانەی کە بە شێوەیەکی گشتگیر وەرگیراون بۆ هەڵبژاردنی بەخشەرەکان بریتین لە:
- مەودای تەمەنی لە نێوان 17 & 65 ساڵ.
- کەمترین ئاستی قبوڵکراوی هیمۆگلۆبین 12.5 گم/ DI یە.
- ڕێژەی پەستانی خوێن لە نێوان 50 بۆ 100 لێدانە لە خولەکێکدا، و هیچ ناڕێکییەکی تێدا نەبێت.
- کەمترین کێشی جەستە 50 کیلۆگرامبێت.

ڕزگارکردنی ژیان: کێ پێویستی بە بەخشینەکەی تۆیە ؟!
هۆکاری جۆراوجۆر هەیە کە ڕەنگە مرۆڤەکان پێویستیان بە خوێن هەبێت.
تێڕوانینێکی هەڵەی باو هەیە کە تەنیا بە قوربانیانی ڕووداوەکان پێویستیان بە خوێن هەیە، لە کاتێکدا ئەوە ڕاست نیە، لە ڕاستیدا ئەوانەی زۆرترین پێویستیان بە خوێن هەیە بریتین لە:
- نەخۆشێک کە چارەسەری شێرپەنجەی بۆ دەکرێت.
- هەندێک کات نەخۆشێک کە نەشتەرگەری ئێسکی بۆ بکرێت دەکرێت.
- نەخۆشێک کە نەشتەرگەری دڵ و خوێنبەرەکانی بۆ دەکرێت.
- نەخۆشێک کە چارەسەری نەخۆشی بۆماوەیی خوێن دەکات.
خوێنبەخشین دیاریەکی پڕ بەهای ژیانە، کەواتە بڕۆ پێشەوە و خوێن ببەخشە بۆ ڕزگارکردنی ژیانیان!



HaremHospital.com - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 410,593     ژمارەی میوان 22