بۆ پەیوەندی 0533340388

کاریگەری سروشت لەسەر تەندروستی دەروونی
2023/06/05 - 03:26 | 700 جار بینراوە

کاریگەری سروشت لەسەر تەندروستی دەروونی

شارەزایانی تەندروستی دەروونی پێیان وایە گەشت لەنێو سروشتدا سوودی دەروونی و سۆزداری و مەعریفی هەیە، هەرچەندە ئەو سودانە تێچووی زۆری ناوێت، هۆکارێکی باشە بۆ ئەوەی پلانی پیاسەیەک لەناو سروشتدا دابنێین، گەشتی سروشت ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشی و تێکچوونی دەروونی کەمدەکاتەوە. لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن کە دانیشتوانی شارەکان کە کەمتر دەستیان بە سروشت دەگات، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییە دەروونییەکان زیاترە، گرنگیدان بە دەروون یەکێکە لە بابەتە گرنگەکانی ژیانی هەموو مرۆڤێک کە پێویستە گرنگییەکی زۆری پێبدرێت، بۆیە ئەگەر گرنگی پێ بدەیت و ڕێگری لە هەر ناڕەحەتییەک بکەیت، دەتوانیت بە ئاسانی دەروونت ئارام بکەیتەوە و ئارامی بەدەست بهێنیت. سروشت یەکێکە لەو شێوازە کاریگەرانەی کە ڕۆڵێکی بەرچاوی لەسەر دەروونی مرۆڤ هەیە.

کاریگەری گەشتکردن لەنێو سروشتدا لە چارەسەری خەمۆکیدا

لە ئێستادا زۆربەی خەڵک بەهۆی ئەوەی لە ژینگەی داخراودان وەک خانوو و شوقە و شوێنی کار و قوتابخانە و هتد ... بەردەوام کۆمپیوتەر بەکاردەهێنن، پێویستیان بە تیشکی خۆری سروشتی و ڤیتامینە بەسوودەکانی هەیە، هەروەها هەوای ئازاد و هەناسەدان تێیدا، کە خانەکانی مێشک تازە دەکاتەوە، کە ڕێگری لە خەمۆکی دەکات. زیندوویی لە مرۆڤدا دروست دەکات، کە دەتوانێت ببێتە چارەسەرێک بۆ زووتر چاکبوونەوە لە خەمۆکی لە مرۆڤەکاندا، ڕۆیشتن لە سروشتدا بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی کە بەدەست خەمۆکییەوە دەناڵێنن.

 

گەشت لەنێو سروشتدا چۆن یارمەتی تەندروستی دەروونیمان دەدات؟

گەشتکردن بە سروشتدا بژاردەیەکی گونجاوە بۆ ئەو کاتانەی کە هەست بە فشار دەکەیت لە مێشک و دەروونتدا. بۆ نموونە بینینی باڵندە کاریگەری هێورکەرەوەی لەسەر ئێمە هەیە و هەستێکی خۆشمان پێدەبەخشێت. نزیک بوون لە ژینگەکانی ئاو کاریگەرییەکی دەروونی بەهێزی هەیە، مەزاجێکی باشمان دەداتێ، ئەو کەسانەی کاتێکی زیاتر لەنێو سروشتدا بەسەر دەبەن، زۆر ئارامترن لە کەسانی تر و تەندروستی دەروونیان باشترە، سترێسیان کەمتر و باری دەروونی باشترتان دەبێت،دڵنیابەرەوە لەوەی لە رۆژانی هەفتەدا کاتێکی تایبەت با پیاسە یاخود مانەوە لە سروشتدا دیاریبکەیت.

 

بەشێک لە سوودەکانی سروشت لەسەر تەندروستی دەروونی بەم شێوەیەن:

دڵخۆشی.

ڕێکخستنی هەستەکان.

لە سروشتدا هۆرمۆنەکانی فشار کەمدەبنەوە.

ڕۆیشتن لە سروشتدا وردبینی و تەرکیز زیاد دەکات.

باشترکردنی پەیوەندی کەسی و کۆمەڵایەتی.

هەستی سۆزداری بەهێز دەکات و دوور دەکەوێتەوە لە ناڕەحەتی.

هەناسەدان لە سروشتدا هەست بە تەندروستبوونی مرۆڤ دەبەخشێت، لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە ئەو کەسانەی لە دارستان و شوێنە سروشتییەکاندا دەژین ژیانێکی قووڵتر و خۆشتریان هەیە لە چاو ئەو کەسانەی لە ناوچە شارییەکاندا دەژین.

 

کاریگەری سروشت لەسەر سترێس

توێژەران پێیان وایە ژینگەی دەوروبەر کاریگەری زۆری لەسەر تەندروستی دەروونیمان هەیە و بوون لە سروشتدا ڕۆڵێکی بەرچاوی هەیە لە کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ و سترێس. لێرەدا چەند پێشنیارێک دەخەینەڕوو بۆ ئەوەی مرۆڤەکان زیاتر بە بە سروشتەوە ببەسترێنەوە، دەتوانیت ئەم ئامۆژگاریانە بەکاربهێنیت بۆ ئەوەی ژیانێکی ئارام و بێ سترێس ئەزموون بکەیت.

ڕووەک لە باخچەی ماڵەکەتدا بچێنە.

لە هەوای کراوەدا شوێنی تایبەت بۆ خۆت دروست بکە.

بونی ڕوەک لە ماڵەکاتدا،سروشت بهێنە نێو ماڵەکەت.

بڕۆ بۆ گەشتە کورتەکان.



HaremHospital.com - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 402,168     ژمارەی میوان 149