ئەنفلۆنزا پەیوەندی هەیە بە نیشانەکانی پژمین و کۆکە و هەستکردن بە ماندوێتی. توندی ئەم نەخۆشییە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە جیاوازە.
ئەنفلۆنزا نەخۆشییەکی ڤایرۆسی کۆئەندامی هەناسەیە کە زۆرێک لە ئاژەڵ و باڵندە و مرۆڤەکان تووش دەکات، ئەنفلۆنزای مرۆڤ نەخۆشییەکی زۆر درمییە و بەزۆری لەڕێگەی کۆکە و پژمینەوە بڵاودەبێتەوە. ئەم نەخۆشیە جیاوازە لە سەرمابوون. تا ئێستا چەند جۆرێک لە ڤایرۆسی ئەنفلۆنزا دەستنیشان کراوە کە بریتییە لە A-B-C-D.
ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای جۆری A دەبێتە هۆی نەخۆشی لە مرۆڤ و ئاژەڵدا و دەبێتە هۆی کێشەی تەندروستی گشتی. داتا مێژووییەکان ئاماژە بە مەترسی گواستنەوەی ئەنفلۆنزا لە نێوان ئاژەڵ و مرۆڤ و توانای ئەگەری دروستکردنی مەترسی پەتا (جیهانیبوون) لەگەڵ ئەم جۆرە ڤایرۆسەدا دەکەن.
ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای جۆری B لە کۆمەڵگەی مرۆڤایەتیدا دەسوڕێتەوە و هۆکاری پەتا وەرزیەکانە.
ئەنفلۆنزای جۆری C دەتوانێت هەم مرۆڤ و هەم بەراز تووش بکات، بەڵام بەگشتی دەبێتە هۆی نەخۆشییەکی مامناوەند و بە دەگمەن ڕاپۆرت دەکرێت.
ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای جۆری D بە پلەی یەکەم ئاژەڵ تووش دەکات و دیاری نەکراوە کە ببێتە هۆی تووشبوون یان نەخۆشی لە مرۆڤدا.
7 ڕێگەی بنەڕەتی بۆ خۆپاراستن لە ئەنفلۆنزا و نەخۆشییە تووشبووەکانی تری هەناسەدان:
1- ساڵانە ڤاکسینی ئەنفلۆنزا وەربگرە، بەتایبەت ئەگەر لە گروپە هەستیار و لاوازەکاندا بیت.
2- دوورکەوتنەوە لەو کەسانەی تووش بوون (درمی) (ڕەچاوکردنی دووری کۆمەڵایەتی و دوورکەوتنەوە لە بەرکەوتنی ناپێویست)
3- دوورکەوتنەوە لە بەرکەوتنی دەستەکان (پێش شۆردن و تەعقیمکردنیان) لە چاو و دەم و لووت ئەگەری هەیە لە ڕێگەی ئەم ئەندامانەوە بچنە ناو جەستەتەوە.
4-پاککردنەوەی بەردەوام و تەعقیمکردنی ڕووکاری باو لە ماڵەوە بەتایبەتی کاتێک کەسی نەخۆش لە ماڵەوەیە.
5- بەردەوام و دووبارە شۆردنی دەست (بە ئاو و سابون یان بەکارهێنانی مادەی تەعقیم).
6- هەواگۆڕکێی گونجاو و لەبار بۆ شوێنی نیشتەجێبوون .
7- دوورکەوتنەوە لە بەرکەوتنی نەپیویست لەگەڵ باڵندە و ئاژەڵەکانی تر بەتایبەت لاشەی باڵندە و ئاژەڵە مردووەکان.
ئەنفلۆنزای باڵندە و گرنگی گواستنەوەی بۆ مرۆڤ:
جگە لە مرۆڤ، ئەنفلۆنزا لە جۆرە جیاوازەکانی باڵندە و زۆرێک لە شیردەرەکاندا بەدی دەکرێت، لەوانە ئەسپ و بەراز و پشیلە، بەڵام بەهۆی ئەگەری فڕینی باڵندە و جۆراوجۆری جۆری ڤایرۆسی ئەنفلۆنزا کە لە باڵندەدا بەدی دەکرێت و مەترسی گواستنەوەی هەیە بۆ مرۆڤ و سەلماندنی پەتایەک، لەگەڵ سەرچاوەی ئەم ڤایرۆسانە، ئەنفلۆنزای باڵندە گرنگییەکی تایبەتی هەیە.
ئەنفلۆنزا نەخۆشییەکی ڤایرۆسی کۆئەندامی هەناسەیە کە بە تا و کۆکە و سەرئێشە و قورگ ئێشە و ئازاری ماسولکەکان و ئارەقکردنەوە و ئاوی لووت و هەندێکجاریش سکچوون و ڕشانەوە خۆی دەردەخات. لە نێو ئەمانەدا تا و کۆکە نیشانە سەرەکییەکانن. کۆکە زۆرجار توند دەبێت و بۆ ماوەیەک بەردەوام دەبێت، بەڵام نیشانەکانی تری نەخۆشییەکە دوای ٢ بۆ ٧ ڕۆژ لەخۆوە باشتر دەبن، دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە بەزۆری لەسەر بنەمای تایبەتمەندییە پەتازانییەکەیە.
ئەو کەسانەی کە مەترسی تووشبوونیان بە ئەنفلۆنزای مرۆڤ هەیە بریتین لەمانەی خوارەوە:
بەساڵاچووان (کەسانی سەروو ٥٠ ساڵ) - ئەو نەخۆشانەی کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە (سییەکان لەوانەش تەنگەنەفەسی، دڵ و خوێنبەرەکان جگە لە بەرزی فشاری خوێن، خوێن، گورچیلە، جگەر، شەکرە و هتد). ئەو ژنانەی دووگیانن کە سێ مانگی دووەم و سێیەمیان هاوکاتە لەگەڵ وەرزی ئەنفلۆنزا. منداڵان و هەرزەکارانی تەمەن ٦ مانگ تا ١٨ ساڵ. منداڵانی ٦ مانگ تا ٥ ساڵ (٥٩ مانگ)