بزانن باسکردنی نهێنی لای منداڵەکانتان چی بەسەر خێزاندا دێنێت!!
2023/04/26 - 04:32
|
465
جار بینراوە
• پێتان سەیرنەبێت کە زۆر جار گێڕانەوەو باسکردنی نهێنی خێزان لەلایەن منداڵەکانەوەبوەتە هۆی تێکچوونی پەیوەندیەکان یاخود جیابوونەوەی هاوسەرەکان لەیەکتر !
• خۆت پێشەنگبە و نهێنی خۆت و کەسانیتر لەبەرچاوی منداڵەکەت باس مەکە،فێری بکە نابێت لە ژیانی کەسانیتر بکۆڵێتەوە.
• ڕەنگەهەندێک کات بێ مەبەست بێت و بیەوێت لەم ڕێگەیەوە بوونی خۆی بسەلمێنێت تا ببیتە جێی سەرنج ،کەواتە پێویستی بە پیاهەڵدان وڕێزگرتنی زیاترە
• پێویستە ڕاست و هەڵەی پێبووترێت ومانای نهێنی پاراستنی بۆڕوون بکرێتەوە،دەتوانیت لەڕێگەی چیرۆکەوە ئەمەی پێبڵێیت.
• پاداشت بکە هەرکات ئامادە نەبوو نهێنی ماڵەوە باس بکات ئەگەر پرسیاریشی لێبکرێت لەلایەن کەسانی ترەوە.
• وا ڕایبهێنە کاتێک پرسیارێکی تایبەت بەخێزانەکەی لێدەکرێت بۆ نموونە(لەکوێبوون؟،کێ هات بۆماڵتان؟،ئەم شتانەتان لەکوێ کڕیوە؟)بڵێت لەدایکم بپرسە.
• لەکاتی دووبارەکردنەوەی سزای بدە بەبێبەشکردنی لەو یاریەی کە حەزی لێیە..
|