بۆ پەیوەندی 0533340388

زانیاری تەواو لەبارەی هەوکردنی پەردەکانی مێشک لە منداڵاندا
2023/04/25 - 03:07 | 682 جار بینراوە

بریتیە لەهەوکردنی ئەو پەردانەی دەوری مێشک و دڕکە پەتکیان داوە.

هــۆکارەکانی بەزۆری بریتین لە  ڤایرەس،بەکتریا، هەندێ جاریش مشەخۆر،کەڕو یان هەندێ دەرمان.


نیشانەکانی
بە پێی تەمەن دەگۆڕێت
لەمنداڵی خوار تەمەن یەک ساڵدا نیشانەکانی بریتین لە گریانی زۆر، بێزاری نا ئارامی منداڵەکە، نەمانی توانای خواردن و خواردنەوە،  ڕشانەوە، تا، ڕەقبون ودەر پەڕینی مەڵاشو.

لەمنداڵی گەورەتردا نیشانەکانی بریتین لە سەر ئێشەی توند، تا، ڕشانەوە، نەمانی ئارەزوی خواردن، تێکچونی باری هۆشیاری، ڕەق بونی مل، لەوانەیە پەڵەی سەر پێستیان هەبێت.

دەست نیشانکردنی نەخۆشیەکە:
لە ڕێگەی نیشانەکانی و ئەنجامدانی پشکنین لەلایەن پزیشکی منداڵانەوە، هەروەها بە پشکنینی تاقیگەیی بۆ ئەو شلەیەی لە پشتی مناڵەکە دەردەهێنرێت.
پشکنینی خوێنیش هەندێ جارهاوکاردەبێت.

چارەسەرکردن
لەنەخۆشخانە دەبێت
پێدانی دەرمانی ئازار شکێن و تا
دەرمانی دژە بەکتریا، یان دژە ڤایرەس و دژە کەڕو لەکاتی پێویست.


خۆ پاراستن
پێویستە پابەندبین بەو کوتانەی بۆ مناڵان دەکرێت.
دەست شۆردن بە ئاو و سابون
دورکەوتنەوە لە توشبوان
ڕاگرتنی پاک و خاوێنی بەشێوەیەکی گشتی.

 



HaremHospital.com - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 402,170     ژمارەی میوان 151