بۆ پەیوەندی 0533340388

بەڕاستی پێت وایە دەزانیت خووەکانمان چەند جۆرن؟
2023/04/13 - 01:12 | 637 جار بینراوە

بەڕاستی پێت وایە دەزانیت خووەکانمان چەند جۆرن؟

ئەگەر پێت وایە دەزانیت خووەکانمان چەند جۆرن، پێموایە هەڵەیت. خووەکان بەسەر سێ بەشدا دابەش دەکرێن:

خووی باش بۆ سەرکەوتنی زیاتر، وەک چی؟ وەک خواردنی تەندروست و وەرزشکردن و خوێندنەوەی کتێب.

ئەو خووانەی کە زیانبەخشن، وەک چی؟ وەک دواخستن، جگەرەکێشان یان زیادەڕۆیی لە خواردن.

باشە دەبێ ئاشنای خووی باش و خراپ بووبیت، بەڵام ڕەنگە ئەم بەشەت نەزانیبێت:

ئەو خووانەی کە بەزەحمەت هەستیان پێدەکەیت چونکە بوونەتە بەشێکی سەرەکی لە ژیانت، وەک چی؟ وەک شوشتنی ددانەکانت، یان جل لەبەرکردن.

ئەگەر دەتەوێت بزانیت خووە باشە کان چین؟

خووی باش ئەوانەن کە بەرەو ژیانێکی باشتر و تەندروستتر و سەرکەوتووتر و بەختەوەرترت دەتبەن. ڕاستە زۆر جار جەخت لەسەر شکاندنی خووە خراپەکان دەکرێتەوە، بەڵام گرنگیدان بە خوو و عادەتە باشەکان بە هەمان شێوە گرنگە، کەواتە با سەرەتا بچینە سەر خووە باشەکان.

  1. سوپاسگوزاربە بۆ ئەوەی هەتە، هەرچەندە بیر لە نەبوونەکانت بکەیتەوە، هیچ شتێک بەدەست ناهێنیت، لەبری ئەوە سەرنجت لەسەر ئەو شتانە بێت کە هەتە، پێت وایە هیچت نییە؟ سەیری پەنجەکانت بکە! ئایا دەتوانیت شتەکان هەڵبگریت و بیانگوازیتەوە؟ بۆن دەکەیت؟ هەموو ئەمانە سەروەت و سامانن کە تۆ بێ ئاگایت لێیان. خۆت بیر لە شتی زیاتر بکەرەوە لەبەرئەوەی سوپاسگوزاری دڵخۆشت دەکات.
  2.  کاتێک زەردەخەنە دەکەیت، خێرایی بۆ بەدەستهێنانی ژیانێکی بەختەوەر زیاد دەکەیت.
  3.  دەستپێکردنی ڕۆژ بە خواردنی تەندروست خوویەکی باشە و بەشێکی گرنگی ژیانتە.
  4.  لە ڕۆژێکدا بە لایەنی کەمەوە پانزە خولەک وەرزش ئەنجامبدە.
  5.  ئامانجەکانی ڕۆژانەت دیاری بکە، کاتێک ئامانجە کورتخایەنەکانت جێبەجێی دەکەیت، پاڵنەرت دەبێت و باشتر دەتوانیت بەسەر ئاستەنگەکاندا زاڵ بیت.
  6.  بەڕێوەبردنی کات خوویەک کە مرۆڤە سەرکەوتووەکان لە کەسانی تر جیا دەکاتەوە، چۆن کاتەکانت بەکاردەهێنیت، توانای سەرکەوتنت لە ژیاندا دیاری دەکات.

ئەگەر دەتەوێت بزانیت خووە خراپەکانی ڕۆژانە چین؟

بۆ ئەوەی بێزارتان نەکەین تەنها لیستیان دەکەین:

  1. دواکەوتنی بەردەوام
  2. ڕەق بوون لەگەڵ خۆت
  3.  ئەنجامدانی کارەکان لە خولەکی سفردا
  4.  گرنگیدان بە پرسە نەرێنییەکان
  5.  ئەنجامدانی چەند ئەرکێک لە یەک کاتدا
  6.  لۆمەکردن و ناڕەحەتکردن
  7.  حەسودی
  8.  بە بێ نرخ نیشاندانی سەرکەوتنی کەسانی تر
  9.  دانیشتن لەسەر سفرە بۆ ماوەیەکی زۆر
  10.  ڕەتکردنەوەی فێربوونی شتی نوێ
  11.  بەسەربردنی کات لەگەڵ کەسانێک کە تەنها دەڵێن نەخێر!
  12.  زۆر سەیرکردنی تەلەفزیۆن
  13. هەبوونی ڕێجیمێکی ناتەندروست
  14.  گازگرتن لە نینۆک
  15.  جگەرەکێشان
  16.  خواردنەوەی کحول

لەم بابەتەدا باسمان لە چەند خووی باش و خووی خراپ و وێرانکەر کرد. باشترە سەرەتا خووی باش لە خۆتدا دروست بکەیت و بیچێنیت. پاشان لەگەڵ ئەم خووانە دەست بکە بە نەهێشتنی خووی خراپ، ئەمەش یارمەتیت دەدات بۆ ئەوەی زیاتر سەرکەوتوو بیت لە ژیانتدا، هەرچەند خێراتر ئەم کارە بکەیت خێراتر دەگەیتە ئامانجەکانت.

 

 



HaremHospital.com - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 402,161     ژمارەی میوان 142