بۆ پەیوەندی 0533340388

ئەم خواردنە لە بەربانگدا فەرامۆش مەکە
2023/04/08 - 02:56 | 364 جار بینراوە

خواردنی خورما لە کاتی بەربانگدا، جگە لەوەی لە ڕیوایەت و فەرموودەکاندا زۆر پێشنیار کراوە، دەتوانێت ئارەزووی خواردنت کۆنتڕۆڵ بکات و ڕێگریت لێدەکات لە زۆر خۆری. هەروەها خورما شەکری خوێن ڕێکدەخات و هێزی دەروونی و ماسولکەکان دەگەڕێنێتەوە. ‌‌ ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن خورما باشترین خۆراکە بۆ بەڕۆژووەکان لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا، بە گوێرەی ئەنجامی توێژینەوەکان لە دواین کاتژمێرەکانی بەڕۆژووبووندا شەکری خوێن کەمدەبێتەوە و کاریگەری لەسەر مێشک دەبێت و وا لە مرۆڤ دەکات هەست بە ماندوێتی و لاوازی بکات وە تەرکیزکردنی کەم دەبێتەوە ، ئەم میوەیە دەتوانێت لەبری شەکرە پیشەسازییەکان هەڵبژاردەیەکی باش بێت، هەروەها لەبەر ئەوەی شەکرەکەی بە هێواشی و وردە وردە لە جەستەدا دەردەدات و ماددە خۆراکیەکان و ڕیشاڵی پێویست بۆ جەستە دابین دەکات.

خورما تایبەتمەندی شلکەرەوەی هەیە و ڕیخۆڵەکان پاک دەکاتەوە. ئەو ماددە نیکۆتینییەی لە خورمادا هەیە، دەرمانێکی زۆر کاریگەرە بۆ نەهێشتنی ناڕەحەتی ڕیخۆڵە، خواردنی خورما دەبێتە هۆی دروستبوون و بەهێزبوونی بەکتریا سودبەخشەکانی ڕیخۆڵە، خورما چەندین ڤیتامینی تێدایە، ئەو ڤیتامین Aیەی تیایدا هەیە توانای بینین بەهێز دەکات.

خورما یەکێکە لە پێکهاتە کاریگەرەکان بۆ باشترکردنی بیرەوەری، هەروەها سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامینەکانی B و سیلینیۆم و ئاسن و مەنگەنیزە و بەم شێوەیە دەتوانێت خۆراکێکی باش بێت بۆ بەرزکردنەوەی بیرەوەری. میوەی خورما پێکهاتەی گرنگی هەیە و بەهای خۆراکییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هەبوونی ڕیشاڵ و کانزا سەرەکییەکان.



HaremHospital.com - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 402,129     ژمارەی میوان 114