بۆ پەیوەندی 0533340388

زۆر ئارەق دەکەیتەوە؟ هۆکار و چارسەرەکەی بزانە
2022/10/22 - 03:31 | 841 جار بینراوە

ئارەقەکردنەوە بریتییە لە دەردانی شلەیەک لە ئارەقە رژێنەکانەوە کە لە پێستی مرۆڤ و زۆربەی گیانلەبەرە شیردەرەکاندا هەن و بەشێکە لە رێکخستنی پلەی گەرمیی لەش. بڕی ئارەقەکردنەوەی لەش بەپێی رووبەری لەش و پلەی گەرمی و باری فسیۆلۆژی و ماندووێتی کەسێک بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت.
لە کوێدا ڕوودەدات؟
لە زۆربەی حاڵەتەکاندا ئارەقەکردنەوەی سەرەتایی ، هەردوو لەپی دەست و ژێر باڵەکان و هەندێ جاریش ژێر هەردوو پێ دەگرێتەوە.
هۆکارەکانی؟
ئارەقەکردنەوە بەبێ بوونی نەخۆشییەکی دیاریکراو بەهۆی چالاکیی سۆزە کۆئەندامی دەمار، بەتایبەت لەو کاتانەدا کە کەسەکە لە بارێکی دەروونی یان کۆمەڵایەتی نەخوازراو بێت یان لەو کاتانەی کەشوهەوا گەرم دەبێت.
 
چارەسەر:
چارەسەرکردنی ئارەقەکردنەوەی سەرەتایی بەپێی بەردەستبوونی رێگاکانی چارەسەر و شوێنی ئارەقەکردنەوە و رێژەی ئارەقەکردنەوە جیاوازن.
لە زۆرینەی حاڵەتەکاندا چارەسەری ئارەقکردنەوە بە نەشتەرگەری و بەلابردنی ئارەقەرژێنەکانی لەپی دەست ئەنجامدەدرێت، یان لەرێگەی بەکارهێنانی کرێمی تایبەت و بۆتۆکسەوە چارسەر دەکرێت.
بۆ ئارەقەکردنەوەی لەپی دەست، ژێر باڵ و هەروەها ئارەقەکردنەوەی ژێر پێیەکان لە زۆربەی بارەکاندا چارەسەری یەکجاری بریتییە لە نەشتەرگەریی بڕینی ئەو سۆزە دەمارانەی بەرپرسن لە ئارەقەکردنەوە. 

 



HaremHospital.com - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 402,142     ژمارەی میوان 125