بۆ پەیوەندی 0533340388

تەمبەڵی چاو چییە؟
2022/09/04 - 03:29 | 919 جار بینراوە

تەمبەڵی چاو یان ئامبلیۆپی (Amblyopia)

تەمبەڵی چاو جۆرێکە لە کز بینین لە زۆرینەی حاڵەتەکاندا لە یەک چاودا ڕوودەدات. بە تێپەر بوونی کات تێکچوون لە چۆنیەتی کارکردن و ھەماھەنگی مێشک و چاودا ڕوودەدات، بەوەش مێشک ناتوانێت لە چاوێکەوە بینین بناسێتەوە. دوای بەردەوام بوون و تێپەربوونی ماوەیەکی زۆر مێشک زیاتر و زیاتر پشت دەبەستێت بە چاوەکەی تر کە بەهێزترە، لە کاتێکدا بینین لە چاوەکەی تردا خراپتر دەبێت.

پێش تەمەنی ٧—٩ ساڵی ئەم حاڵەتە چارەسەر دەکرێت، بەڵام دوای  تەمەنی 15  ساڵی چارەسەری زۆر ئەستەمە و ناکرێت.



HaremHospital.com - 2025
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 504,315     ژمارەی میوان 21