شەکر یان هەنگوین کامیان بکەینە چایی و قاوەوە؟
کۆلێژی پزیشکی زانکۆی هارڤارد دەڵێت، زیادکردنی شەکر بۆ قاوە کاریگەری نەرێنی لەسەر جەستە دروستدەکات، وەک بەرزبونەوەی فشاری خوێن و شەکرە و نەخۆشییەکانی جگەری لیدەکەویتەوە، بەلام دەکرێت بەکارهێنانی هەنگوین بۆ شیرینکردنی تامی چا و قاوە جێگرەوەیەکی باش بێت و سودیشی هەبێت.
هەنگوین ڕێژەیەکی زیاتر لە فرۆکتۆزی تیدایە بەراورد بە شەکر، بەوەش بەکارهێنانی هەنگوین بۆ شیرینکردنی چا و قاوە پیویستی بە ڕێژەیەکی زۆر نییە هاوشێوەی شەکر کە دەبێت بە ڕێژەیەکی زیاتر بەکاریبهێنیت تا تامی قاوەکە شیرین بکات.
بەکارهێنانی هەنگوین سودی زۆرە بۆ جەستە و لە کەسانی ئاساییدا نابێتە هۆی بەرزبونەوەی شەکرەی خوێن ئەگەر بە ڕێژەیەکی کەم بەکاربهێندرێت، جیاواز لە شیرینییەکانی دیکە هەنگوین کۆمەلێک کانزا و ڤیتامینی بەسودی تێدایە.