بۆ پەیوەندی 0533340388

لەبەر ئەم هۆکارانە ڕۆژانە کەمێک چەرەس بخۆ
2022/06/11 - 04:22 | 578 جار بینراوە

لەبەر ئەم هۆکارە ڕۆژانە کەمێک چەرەس بخۆ

چەرەسەکانی وەک بوندوق و گوێز و چوالە و بادەم و ئەو چەرەسانەی کە دەولەمەندن چەورییە سودبەخشەکان وەک بە ئۆمێگا و ئۆمێگا شەش، ئەم چەورییە سودبەخشانە گرنگن بۆ تەندروستی جەستە و بەهێزکردنی سیستمی بەرگری لەش و تەندروستی سوڕی خوێن کە بەرگری دەکەن لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەکانی خوێن.

لەگەڵ سودە تەندروستییەکانی چەورییە سودبەخشەکانی چەرەس، کۆمەڵێک پێکهاتەی گرنگی تێدایە وەک ڕیشاڵ و کانزا و ڤیتامینەکان، هەروەها بە سەرجاوەیەکی گرنگی پرۆتینەکان دادەنرێن.

لە سودەکانی: یارمەتی جەستە دەدات لە هەستکردن بە تێریی بۆ ماوەیەکی درێژتر، بەدووردەبیت لە برسێتی کتوپڕ، یارمەتی سوتانی چەوری زیادەی لەش دەدات و کێش دادەبەزێنێت.

بۆ ئەوەی پارێزگاری لە چەرەس بکەیت بە فرێشی و کۆن نەبێت، لە شوێنێکی ساردو تاریکدا و لە قتو یان بۆکسێکی تەختەدا هەڵیبگرە.



HaremHospital.com - 2025
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 501,852     ژمارەی میوان 208