بۆ پەیوەندی 0533340388

هۆکارەکانی تێكچوونی سوڕی مانگانە چییە؟
2022/03/05 - 03:21 | 5999 جار بینراوە

هۆکارەکانی نارێکی سوڕی مانگانە چییە؟

 

زۆرک لە خانامن لە قۆناگە جیاوزەکانی تەمەندا تووشی ناڕێکی دەبن لە سوڕی مانگانەدا، هەندێک جار دوادەکەوێت و هەندێک جار پێش دەکەوێت، ماوەی ئاسایی نیوان هەر سوڕیکی مانگانای خانمان 26 بۆ 28 ڕۆژ جارێکە.

لە دیارترین هۆکارەکانی سوڕی مانگانەی ئافرەتان بریتین لە:

تێکچوونی هۆرمۆنەکان لە تەمەنی هەرزەکاریدا و هەرەوەها لە لێچوونەوە لە سوڕی مانگانە، هەندێک نەخۆشی وەک غودەی دەرەقی و دابەزینی توند یان بەرزبوونەوەی توندی شەکرەی خوێن و دابەزینی توندی کێش.

لەبارچوونی بەردەوام.

هەوکردنی کەناڵی فالوب یان ڕێرەوی هێلکەدان.

هەوکردنی بەردەوامی هێلکەدان.

گرێی هێلکەدان.

کەمی غودەی نوخامی.

تێکچوونی باری دەروونی.

پەیرەوکردنی سیستمی خۆراکی ناتەندروست و دوورکەوتنەوە لە وەرزش و جگەرەکێشان.

دەستپێکردن و وازهێنان لە بەکارهێنانی حەبی ڕێگری لە منداڵبوون "حەبی مەنع" یان لەولەبی هۆرمۆنی.

باشتروایە هەرکەسێک تووشی نارێکی سوڕی مانگانە دەبێت لەگەڵیدا کێشی بەرزدەبێتەوە یان دادەبەزێت و ئازارێکی زۆری خوارەوەی سکی هەیە، یان خوێنبەربوونی نائاسایی و زیادبوونی مووی ژێرچەناگە و سنگ، سەردانی پزیشکی پسپۆر بکات و پشتگوێی نەخات.

چارەسەری ناڕێکی سوڕی مانگانە پەیوەستە بە هۆکارەکانەوە. 



HaremHospital.com - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 402,173     ژمارەی میوان 154