بۆ پەیوەندی 0533340388

خوێنبەربوون لەکاتی دوگیانیدا مانای چییە؟
2021/12/29 - 03:25 | 8973 جار بینراوە

خوێن بەربوون لەکاتی دووگیانیدا چییە؟

 

ئاساییە لەکاتی دووگیانیدا خوێنبەربوون رووبدات لە دایکەکەدا بەتایبەت لە نیوەی یەکەمەی دوگیانییەکەدا، بەڵام زۆرجار خوێنبەربوون لەکاتی دوگیانیدا بەهۆی شتی دیکەوەیە، هەروەها مەرج نییە خوێنبەربون لەکاتی دووگیانیدا مانای لەبارچوونی کۆرپەلەکە بێت، بەڵام خوێنبەربوون لە نیوەی دووەمی دووگیانیدا مەترسیدارە و دەبێت دەستبەجی سەردانی پزیشک بکەیت.

 

کەی دەبێت سەردانی پزیشک بکەم؟

مەترسیداری بارودۆخەکە پەیوەندی بە چەندێتی خوێنەکە و ماوەی خوێنبەربوونەکە و تەمەنی دوگیانییەکەوەیە، زۆرینەی کات خوێنبەربوونی کەم پێویستی بە چارەسەر نییە و خۆی دەوەستێت.

 

چەند ئامۆژگارییەک لەحاڵەتی خوێنبەربووندا:

 

خوینبەربوونی رادەبەدەر: واتە لە ماوەی کاتژمێرێکدا سانتیەکی ئاسایی دەگۆریت و لەگەڵ خوێنەکەدا خوێنی مەییو کڵۆ دێتە دەرەوە. دەستبەجێ پەیوەندی بە پزیشکی ژنان و منداڵبوونەوە بکە یان سەردانی نەخۆشخانەی منداڵبوون بکە.

ئەگەر ژانە سکت هەبوو: دەستبەجێ سەردانی پزیشک بکە ئەگەر لەگەڵ خوێنبەربوون لایەکی سکت ژانی دەکرد.

ئەگەر خوێنبەربوونت هەبوو و لەگەڵیدا باری تەندروستیت تێکچوو: ئەگەر لەگەڵ خوێنبەربوون هەستت کرد کە نەخۆشیت و باری تەندروستیت ناجێگیرە و بێهێز و هیلاکیت، دەستبەجێ سەردانی پزیشک بکە لە هەر تەمەنێکی دوگیانیدا بوویت یان خوێنت هەبوو یان نا.

 

خوێنبەربوون لە نیوەی دووەمی دووگیانیدا: دەستبەجێ سەردانی پزیشکی پسپۆر یان نەخۆشخانەی منداڵبوون بکە بۆ ئەم حاڵەتە

خوێنبەربوونی کەم لە نیوەی یەکەمی دووگیانیدا لە دوای جووتبوون: زۆرینەی کات مەترسیدار نییە و پێویست بە دودڵی ناکات.

خوێنبەربوون هاوشێوەی سوڕی مانگانە لە نیوەی یەکەمی دوگیانیدا: جاوەری بکە چونکە رەنگە نیشانە بێت بۆ لەبارچوونی منداڵەکە، لەم حاڵەتەدا هیچ شتێک ناکرێت بۆ ڕێگریکردن لەو حاڵەتە.

 

هۆکارەکانی خوێنبەربوون:

کاتێک هێلکەکە شوێنی خۆی جێگیردەکات دەبێتە هۆی خوێنبەربونێکی کەم.

هەندێک جار خوێن لە دامێنەوە دێتە دەرەوە لە سێ مانگی یەکەمدا بەهۆی ئەوەی جەستە باش رانەهاتووە لەگەل دوگیانیدا.

بوونی گۆشتی زیادە لە بۆری رەحمدا هەندێک جار هۆکارە، زۆرینەی کات پزیشك لایدەبات لەبەر دوبارەنەبوونەوەی خوێنبەربوون.

لەبارجوون هۆکارە بۆ خوێنبەربوون.

دروستبوونی کێشە لە وێڵاشدا.

کرانەوەی رەحم بەر لەلەدایکبوونی کۆرپەکە.

هەوکردنی بۆری رەحم.

گۆڕانی خانەکانی ڕەحم.

 

 



HaremHospital.com - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 402,216     ژمارەی میوان 194