بۆ پەیوەندی 0533340388

چۆن چارەسەری سوتاوی کەم بکەم؟
2021/12/04 - 03:35 | 5557 جار بینراوە

فریاگوزاری سەرەتایی بۆ سوتاویی کەم

ڕەنگە زۆربەمان توشی سوتانی پێست ببین بەهۆی ئاوی گەرم یان بەرکەوتن بە ئامێرەکانی گەرمکەرەوە، سوتاوی پلەی ٣ و ٤ پێویستی بە چوونە لای پزیشکی تایبەتە بەڵام پلەی ١ و ٢ واتە سوتاوی کەم دەتوانی لە ماڵەوە چارەسەری بکەی بە سوود وەرگرتن لە یەکێک لەم شتانەی خوارەوە:

سەرەتا سوتاوییەکە بە ئاوی بەلۆعە نەک بە ئاوی سارد بشۆ بۆ ماوەی 20 خولەک

دواتر بە سابون و ئاو شوێنی سوتاویەکە بشۆ

دوار کەمادەی سارد بۆ شوێنی سوتاویەکە دابنێ تا لە کزانەوە و ئازار بیپارێزێت

کرێم و مەڵحەمی دژە هەوکردن و سوتاوی بەکاربهێنە بۆ شوێنی سوتاوییەکە

کرێمی هایدرۆکۆرتیزۆن:ئەم کرێمە ڕەنگە لە ماڵی هەمووماندا هەبێت و چارەسەرێکی زۆر باشە بۆ سوتاوی تەنها کەمێک لەم کرێمە بدە لە شوێنە سوتاوەکە و دواتر بە باندج بیپێچە.

 



HaremHospital.com - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 402,131     ژمارەی میوان 116