بۆ پەیوەندی 0533340388

نیشانەکانی پێوەدانی دووپشک
2025/01/28 - 10:32 | 32 جار بینراوە

نیشانەکانی پێوەدانی دووپشک

دەرکەوتنی شوێنی پێوەدانەکە وەک خاڵێک، خوران و سوربوونەوە و ئاوسان ئەگەر هاتوو ژەهراوی بوونەکە لە پلەیەکی بەرزدا بوو ئەوا گۆڕانکاری رودەدات لە پاڵەپەستۆی خوێن و لێدانی دڵ وگەرمی جەستە ، هەندێک کات کەسەکە هەست بە هەناسە توندی و ڕشانەوە و سەرگێژبوون دەکات ،ڕەنگە بێهۆشبوونیش ڕوبدات.

 

پێویستە چی بکەین؟

سەرەتا گرنگە کەسەکە ئارام بکەینەوە دواتر شوێنی پێوەدانەکە بە ئاوو سابوون پاک بکەینەوە بۆ ڕێگری کردن لە هەوکردن، پاشان پاڵەپەستۆیەکی سارد دەخەینە سەری و هەوڵ دەدەین دەزیلەی ژەهرەکە دەربکەین و ئەگەر پێوەدانەکە لە پەلەکاندا بوو هەوڵ دەدەین بە بەرزی بیهێڵینەوە بۆ ڕێگری کردن لە ئاوسان .

گرنگە بازن و مستیلە و ئەڵقە یان هەرشتێک لەدەست و قاچی کەسەکە هەیە لاببرێت و بە زوترین کات بگەیەنرێتە نەخۆشخانەی فریاکەوتن.

هەرگیز نابێت هەوڵی مژینی شوێنی پێوەدانەکە  یاخود بەستنی بە توندی بدرێت 



HaremHospital.com - 2025
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 496,188     ژمارەی میوان 469