بۆ پەیوەندی 0533340388

فۆبیای خوێن
2025/01/27 - 10:51 | 26 جار بینراوە

فۆبیای خوێن:

بینینی خوێن دەبێتە هۆی ترس لە هەندێک کەسدا پێی دەوترێت فۆبیای خوێن ، ناوە زانستیەکەی بریتییە لە هیمۆفۆبیا، بەو پێیەی دەرکەوتنی خوێن پەیوەندی بە ئازار و مەترسییەوە هەیە، ئەمەش دەبێتە هۆی هەستکردن بە  ترس و گرژی لە کاتی بینینیدا. زاراوەی هیمۆفۆبیا ئاماژەیە بۆ ترسێکی توند لە خوێن کە کاریگەری لەسەر توانای تاکەکەس هەیە بۆ کارکردن لە ژیانی ڕۆژانەدا.

نیشانەکانی فۆبیای خوێن تەنها بە بینینی لە واقیعدا سنووردار نییە، بەڵکو مرۆڤ تەنها بە بینینی خوێن لە تەلەفزیۆن یان لە وێنەکاندا دەتوانێت تووشی ئەو نیشانە بێت، هەندێک لەو نیشانانەی پەیوەستن بە فۆبیای خوێنەوە هەستیان پێدەکرێت، جا چ جەستەیی بێت یان دەروونی  و ئەوانیش بریتین لە:

 

١- سەختی هەناسەدان: کەسێک کە تووشی فۆبیای خوێن بووە، هەست بە دڵەڕاوکێ و گرژی دەکات، ئەمەش دەبێتە هۆی هەناسە تەنگی و هەستکردن بە ئازاری سنگ.

٢- خێرا لێدانی دڵ: لێدانی خێرای دڵ هاوکاتە لەگەڵ سەختی هەناسەدان لەکاتی بینینی خوێن.

٣- لەرزین: کەسێک کە تووشی فۆبیای خوێن بووە، هەست بە ترس دەکات و بەو هۆیەوە دەست دەکات بە لەرزین.

٤- سەرگێژخواردن: هەندێک جار کەسێک کە تووشی فۆبیای خوێن بووە هاوسەنگی لەدەست دەدات و هەست بە سەرگێژخواردن دەکات.

٥-هەستکردن بە سکچوون: دەرکەوتنی خوێن کاریگەری لەسەر گەدە دەبێت و دەبێتە هۆی هەستکردن بە سکچوون و ڕشانەوە.

٦-بێهۆشبوون: لە هەندێک حاڵەتی سەختدا دەبێتە هۆی بێهۆشبوون، ئەگەر فۆبیاکە کاریگەری زۆری لەسەر کەسەکە هەبێت.

 

نیشانە دەروونیەکان: هەستکردن بە دڵەڕاوکێی لەڕادەبەدەر. ئارەزووی دەربازبوون لە شوێنی بینینی خوێن. هەستکردن بە ترس. توڕەیی و هێرشی ترس و دڵەڕاوکێ.

 

 



HaremHospital.com - 2025
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 496,186     ژمارەی میوان 467