بۆ پەیوەندی 0533340388

هۆکارەکانی دەردانی لیکی ناو دەم لەکاتی خەودا
2025/01/25 - 10:57 | 101 جار بینراوە

هۆکارەکانی دەردانی لیکی ناو دەم لەکاتی خەودا

هەندێک کات کە بەیانیان لە خەو هەڵدەستین دەبینین بالیفەکە بە لیکی دەممان  تەڕ بووە. لەوانەیە ئەم دیاردەیە ئاسایی بێت، بەڵام زۆر ڕوودانی دەتوانێت ئاماژە بێت بۆ کێشەیەکی تەندروستی

 

- یەکێک لە سەرەکیترین هۆکارەکان کرانەوەی دەمە لە کاتی خەودا ئەویش لەبەر ئەوەی کەسەکە ناتوانێت لە ڕێگەی لووتییەوە هەناسە بدات، یاخود لە کاتی هەوکردنی قوڕگ و پووک و لووت و بۆری هەناسە و سییەکان ، کەسەکە ناچارە لە ڕێگەی دەمەوە هەناسە بدات وە ماسولکەکانی لەش لەکاتی خەودا خاو دەبنەوە و ڕژانی لیک زیاتر دەبیت.

- نوستن  لەسەر دەم یاخود لەسەر یەک لا بە بەردەوامی ڕەنگە ڕێگە خۆشکەر بێت بۆ ڕژانی لیک.

- خواردنی بەشێک لە دەرمانەکان ڕەنگە هۆکار بێت بەتایبەت دەرمانی دژە خەمۆکییەکان.

- جەڵدەی مێشک و زەهایمەر و گرفت لە دەمارەکان دەگونجیت هۆکار بێت.

- بوونی کرمی جۆری ئەسکارس لەناو ڕیخۆڵەکاندا.

- ناڕێکی و هاتنە پێشەوەی ددانەکان کە رێگە نادات دەم بە تەواوی دابخریت.

 

بۆ چارەسەری ئەم حاڵەتە گرنگە سەردانی پزیشک بکرێت  و هۆکارەکە دیاری بکرێت.

 



HaremHospital.com - 2025
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 524,269     ژمارەی میوان 99